|

16 تشرینی دووهم, 2009 [ 09:17 ]
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەیی وەزارەتەكەی نیشاندا بۆ ڕوبەڕوبونەوەی پەتای ئەنفلۆنزی بەراز لە هەرێمی كوردستان.
"دكتۆر جەمال ڕەشید" بەڕێوبەری گشتی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: لە هەرێمی كوردستان 14 حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆرسی H1N2 ناسراو بە ئەنفلۆنزای بەراز تۆماركراوە و ئێستا باری تەندروستیان جێگرە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
گوتیشی: ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بودجەیەكی كراوەی بۆ ڕوبەروبونەوەی ئەو پەتایە تەرخان و لە تواناماندا هەیە كۆنتڕۆڵی نیو ملیۆن توش بو بە ئەنفلۆنزای بەراز بكەین.
|