گه‌ڕانه‌وه

بەهۆی هەناردەنەكردنی نەوتی هەرێم زیانی نیو ملیار دۆلار بە عێراق كەوتوە
 

image

  • email Email to a friend
  • print چاپی بکه‌
16 تشرینی دووه‌م, 2009 [ 09:12 ]

دو مانگە هەرێمی كوردستان هەناردەكردنی نەوتی ڕاگرتوە بەهۆی تەرخان نەكردنی پارەی كۆمپانیا بیانیەكان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە و بەم هۆیەشەوە زیانی نیو ملیار دۆلار بە ئابوری عێراق كەوتوە.

"بایەزید حەسەن" ئەندامی لیژنەی نەوتی و غاز لە پەڕلەمانی عێراق ڕایگەیاند:
ماوەی زیاتر لە دومانگە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان وەستاوە بەهۆی تەرخان نەكردنی پارەی پێویست بۆ ئەو كۆمپانیا بیانیانەی كە كاری وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدەن بەو هۆیەشەوە زیانی زیاتر لە 500 ملیار دۆلار بە ئابوری عێراق كەوتوە.

گوتیشی: ڕاگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان زیانێكی گەورە بە ئابوری عێراق دەگەێنێت.

  • email Email to a friend
  • print چاپی بکه‌

Website counter
Copyright © 2007- Kurdistan Democratic Party / Second branche/designed by Rashid Botani