|
|
_359652334.jpg)
15 تشرینی دووهم, 2009 [ 18:06 ]
لە كاتی لێپرسینەوەكەی هەفتەی رابردووی حوسێن شەهرستانی وەزیری نەوتی ئێراقی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق، بەهەردوو لیستی هاوپەیمانی كوردستانی و لیستی یەكگرتوو تەنیا 7 ئەندام ئامادەی دانیشتنەكە بوون. لە لێدوانێكی تایبەت بە خەبات سەرۆكی لیژنەی نەوت و غازی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق ئاشكرایكرد، دوای حەوت مانگ لەو دانیشتنە تایبەتەی كە بۆ لێپرسینەوە لە حوسێن شەهرستانی وەزیری نەوتی ئێراقی رێكخرابوو، سەبارەت بە فیڕۆدانی سامانی گشتی و پێشنەخستنی كەرتی نەوت، لە كۆی ئەو هەموو ئەندامەی هەردوو لیستی هاوپەیمانی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامی تەنیا 7 ئەندام ئامادەی دانیشتنەكە بوو. دكتۆر عەلی حوسێن بەلۆ سەرۆكی لیژنەی نەوت و غازی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق بە خەباتی راگەیاند، بەراستی پێشتر دەوامەكە درێژكرابووە و ئەندامانی پەرلەمان ماندبوو بووبن و ئەمەش بیانوو نییە، هاوپەیمانی كوردستان تەنیا 7 ئەندامی پەرلەمان لە هۆڵەكەدا بوو و دەبێت ئەو ئەندامانە ویژدانیان لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بكرێت.
|
|
|