كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت له په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌ڕ یاسای هه‌ڵبژاردنی و كورسییه زیادكراوه‌كان ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.
كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان، له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه، ئاماژه‌ی به چه‌ند خاڵێك كرد و گووتی ئێمه تێبینی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه ئه‌م زیاده‌یه ناسرووشتییه و ژماره‌ی زیادکراو بۆ پارێزگاکانی هه‌رێم به به‌راورد له‌گه‌ڵ ژماره‌ی كورسییه‌كانی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق زۆر كه‌متره و ده‌بینین بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا 3 كورسییان زیاد كراوه.
كه‌ركوكی گووتیشی: تێبینییه‌كی دیكه‌مان هه‌یه، له پارێزگاكانی شیعه‌نشین ژماره‌یه‌كی زۆر كورسیان بۆ زیاد كراوه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ند كورسییه‌ك له به‌غدا به ده‌ست ده‌هێنن.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گووتی: "ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بكه‌ین له نێوان ئه‌و زیاده‌یه‌ی كراوه له پارێزگاكانی دیكه له‌گه‌ڵ ئه‌و زیاده‌یه‌ی له هه‌رێمی كوردستان كراوه، ده‌بینین یاریكردنێك له دابه‌شكرنی ئه‌و كورسییانه كراوه و له راستیدا جێگه‌ی سه‌رسۆڕمانه و ناگونجێت له‌گه‌ڵ عه‌قل و مه‌نتیق و ده‌بێت په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه بوه‌ستیێت و داوا له سه‌رۆك كۆمار ده‌كه‌ین ئیمزا له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه نه‌كات و ڤیتۆ به‌كار بهێنێت و زانیومانه تا ئێستا له لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه ئیمزا نه‌كراوه و له‌ژێر لێكۆڵینه‌و دایه.
كه‌مال كه‌ركوكی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، سه‌رۆكی هه‌رێم ئاگاداری ئه‌و بارودۆخه‌یه و په‌یوه‌ندییمان پێكرده‌وه و ئه‌ویش په‌یوه‌ندی به هاوپه‌یمانی كوردستانی كردووه دووپاتیشیكردووه‌ته‌وه نه‌هێڵن زولم له هه‌رێم بكرێت و نابێت بارودۆخێكی تایبه‌ت بۆ كه‌ركوك دابندرێت.
جێی ئاماژه‌یه دوای وتاری سه‌رۆكی په‌رله‌مان گفتوگۆكان سه‌رباره‌ت به‌و بابه‌ته له نێوان په‌رله‌مانتاران ده‌ستی پێكرد.
PNA