|
|

15 تشرینی دووه‌م, 2009 [ 12:09 ]
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی گوندی ئه‌حمه‌د ئاوای سه‌ر به ناحیه‌ی خورماڵ، له‌كاتی تێكدانی ماڵه‌كه‌ی و هه‌ڵكه‌ندنی بناغه بۆ خانوویه‌كی نوێ، قورئانێك و سكه‌یه‌كی دۆزییه‌وه. عه‌بدولڕه‌حمان محه‌مه‌د سه‌عید ئه‌و هاووڵاتییه‌ی قورئان و سكه‌كه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه راگه‌یاند: له‌كاتی هه‌ڵكه‌ندنی ماڵه كۆنه‌كه‌دا جانتایه‌كی دۆزیوه‌ته‌وه كه له‌ناو ئه‌ویشدا جانتایه‌كی دیكه‌ی تێدابووه‌و قورئانێك و سكه‌یه‌كی تێدابووه، كه قه‌باره‌كه‌ی ئه‌وه‌ندی 5 فلسی ده‌بێت وتیشی: سكه‌كه ناوی محه‌مه‌د پێغه‌مبه‌رو فاتیمه‌ی كچی و عه‌لی ئامۆزای كه خه‌لیفه‌ی چواره‌می ئیسلام بوو، له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن و حسێنی به‌سه‌ره‌وه بووه. باسی له‌وه‌شكرد، كه قورئان و سكه‌كه‌ی له‌ماڵه‌وه پاراستووه. به‌پێی لێدوانی كه‌سێكی شاره‌زای ئه‌حمه‌د ئاوا كه قورئان و سكه‌كه‌ی بینیوه، مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیكه‌ی هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر.
|
|
|