|
|

15 تشرینی دووه‌م, 2009 [ 12:08 ]
ژماره‌یه‌ك خوێندكاری زانكۆی ڤێرجینیا ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌تیان بۆ كه‌سانی نابینا دروست كردوه كه به تیشكی لێزه‌ر كارده‌كات. ئه‌م ئوتومبێله له پشته‌وه به كۆمپیته‌رێكه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه و ئه‌و لێزه‌ره كاری چاو ده‌كات و له‌كاتی نزیكبونه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه له‌هه‌ر به‌ربه‌ستێك یان ئۆتۆمبێلێكی دیكه یاخود هاتنی كاتی پێچكردنه‌وه یان هه‌ڵبونی گلۆپی ترافیك لایت، كۆمپیته‌ره‌كه به‌شێوه‌ی ده‌نگی شۆفێره‌كه ئاگادارده‌كاته‌وه و پێیده‌ڵێت چ جۆره هه‌نگاوێك بنێت به وه‌ستان یاخود پێچكردنه‌وه‌ی به‌لای راست و چه‌پ یاخود لێخوڕین به تیژڕه‌وی پێویست. تای كایس كه ماوه‌ی 15 ساڵه به‌هۆی رووداوێكه‌وه چاوی له‌ده‌ستداوه ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی تاقیكرده‌وه و توانی وه‌ك چاو ساغێك ئۆتۆمبێله‌كه لێبخوڕێت و خۆشحاڵبوو به‌وه‌ی كه جارێكی دیكه توانی ئۆتۆمبێل لێبخوڕێته‌وه.
|
|
|