|
|

15 تشرینی دووه‌م, 2009 [ 12:02 ]
وا بڕیاره له شه‌شه‌مین فستیڤاڵی فیلمی كوردی كه له له‌نده‌ن ساز بكرێت، وه‌زاره‌تی رۆشنیبری حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان به چوار فیلم به‌شداری ده‌كات. له‌و باره‌یه‌وه ناسر حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سینه‌ما له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری راگه‌یاند: بۆ زیاتر ناساندنی فیلمی سنه‌مای كوردی به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی سینه‌ما و هونه‌ر له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به چوار فیلم به‌شداری ده‌كات، كه له 20ی ئه‌م مانگه ده‌ستپێده‌كات. وتیشی: فیلمه‌كانیش بریتین له كورده‌كانی قه‌فقاز و بێ ناسنامه‌كان كه دو فیلمی دیكۆمێنتاریه له‌گه‌ڵ هه‌ردو فیلمی (سرته له‌گه‌ڵ با) و (بۆنی سێ‌و)، كه تاكو ئێستا چه‌ندین خه‌ڵاتی نێو ده‌وڵه‌تیان به ده‌ستهێناوه.
|
|
|