|
|

14 تشرینی دووه‌م, 2009 [ 09:21 ]
ئاژانسی (ناسا)ی ئه‌مریکی رۆژی هه‌ینی 13/11 رایگه‌یاند که رێژه‌یه‌کی زۆر ئاو له سه‌ر مانگ دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاوی به‌ستوه.ئه‌نتۆنی کۆلاپرێت له ناسا له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ئه‌که‌مه سه‌رکه‌وتنیکی گه‌وره‌یه بۆ ئاژانسی (ناسا) به دۆزینه‌وه‌ی ئاو له‌سه‌ر مانگ، ئه‌مه دۆزینه‌وه‌یه‌کی زۆر گرنگه، چونکه رێژه‌ی ئاوه‌که که‌م نییه به‌ڵکو زۆر زۆره.وتیشی: مانگی رابردو ئاژانسی(ناسا) ئامێری هه‌ڵکۆڵینی (حه‌فاره)ی نارده سه‌ر مانگ بۆ هه‌ڵکۆڵین له جه‌مسه‌ری باشوری مانگ، به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون و لێکۆڵینه‌وه له‌و شوێنانه‌ی که شوێنه‌واری ئاو تیایدا به‌دی ئه‌کرا له‌سه‌ر روی مانگ، بۆیه بڕیاریان دا که ده‌ست بکه‌ن به هه‌ڵکۆڵین له‌و ناوچه‌یه له‌سه‌ر مانگ له ئاکامدا گه‌یشتنه ئه‌نجامێکی باش.
|
|
|