دوای ئەوەی خانمە گۆرانیبێژ(دڵنیا رەزازی) لەماوەی رابردوودا ئەلبوومێكی هونەری بە هاوكاری هونەرمەند (هەڵكەوت زاهیر) خستە بازاڕەوە، بەڵام دواتر لە ژێر رەخنەی زۆری گوێگرانی، وازی لە ستایلەكەی هەڵكەوت زاهیر هێنا.
سەرچاوەیەكی نزیك لە دڵنیا ره‌زازی رایگەیاند، هونەرمەند له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه به یارمه‌تی باوكی، به‌رهه‌مێكی تازه ئاماده بكات و دەشڵێت " به‌ڵام بۆ ئه‌م كاره هیچ پلانێكی کاتیم دانه‌ناوه".
سەرچاوەكە رایگەیاند، خانمە گۆرانیبێژی كورد، دڵنیا ره‌زازی هیچ پلانێكی بۆ ئه‌وه نه‌بووە ببێت به گۆرانیبێژ، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م به‌رهه‌می كه ته‌واوكردنی كاره‌كانی دایكی بوو، پاش بڵاوكردنه‌وه‌شی ئه‌و پێشوازی و رەخنە و سەرنجانە و خۆشه‌ویستییه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان له‌به‌رهه‌مه‌كه، وایلێكرد، كه بیر له‌وه بكاتەوە ئاواتی دایكی به گۆرانیگوتن بۆ ئه‌و خه‌ڵكه خۆشه‌ویسته به‌جێبگه‌یەنێت. سەرچاوەكە لەكۆتاییشدا جەختیكردەوە، دڵنیا به‌یارمه‌تی باوكی و كه‌سانی دیكەی شاره‌زا له كاری موزیكی كوردیدا، له هه‌وڵ و كۆششی ئه‌وه‌دایە، بتوانێ به‌رهه‌می رێك‌وپێك، بە ستایلێكی كوردی ئاماده و پێشكه‌ش بكات.