|
|

14 تشرینی دووه‌م, 2009 [ 08:47 ]
ناوه‌ندی ئه‌وروپا بۆ چاودێریكردنی ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئالوده‌بوون ته‌ئكید ده‌كاته‌وه ئه‌وروپا خۆی ناوه‌ندێكی سه‌ره‌كییه بۆ به‌رهه‌مهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر. له ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا سه‌باره‌ت به بارودۆخی ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاستی ئالوده‌بوون له وڵاتانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا، ناوه‌ند چاودێریكردنی ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئالوده‌بوون ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه هه‌ریه‌ك له هۆڵه‌ندا و به‌ریتانیا و به‌لجیكا و ئه‌ڵمانیا و پۆڵۆنیا له‌و وڵاتانه‌ن كه ماده‌ی هۆشبه‌ریان تێدا به‌رهه‌م ده‌هێنرێ و سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی ئه‌و مادده‌یه‌ش ڕاپۆرته‌كه باسی له‌وه‌كردووه كه ته‌نها له ساڵی ڕابردوودا 2 ملیۆن و 500 هه‌زار لاوی ئه‌وروپی و له‌چه‌ند ساڵی ڕابرووشدا نزیكه‌ی 10 ملیۆن دانیشتووی ته‌مه‌ن 15 بۆ 64 ساڵی ئه‌وروپا ماده‌ی هۆشبه‌ریان به‌كارهێناوه. هه‌ر له‌و ڕاپۆرته‌دا تۆری ئینته‌رنێت به باشترین و سه‌ره‌كیترین بازار له‌قه‌ڵه‌مدراوه بۆ ده‌ستكه‌وتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر و هۆشداریش له‌وه‌دراوه كه دیارده‌ی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و خواردنه‌وه‌ی كحولی، له‌نێو منداڵانی قوتابخانه‌كاندا له‌زیادبووندایه
|
|
|