له وڵاتی سعودییه زاوایه‌ك دوای زه‌ماوه‌ند، له یه‌كه‌م شه‌وی بوكێنیدا بووكه‌خان ئارایشتی ده‌م‌و چاوی لاده‌دا ، ده‌بینێ ئه‌و جوانیه‌ی نیه‌و ریشێكی زۆر له ده‌م‌و چاوو چه‌ناگه‌ی به‌دیار ده‌كه‌وێ، زاوا ره‌نگی زه‌رد هه‌ڵئه‌گه‌ڕێ‌و تێكئه‌چێ. رۆژنامه‌ی (عوكاز)ی سعودی رایگه‌یاند: زاوا ده‌كه‌وێته پرسیار له بووكه‌خان‌و بوكێش مه‌ینه‌تی خۆی‌و زۆر بوونی رێژه‌ی هۆرمۆن له له‌شی دا باس ده‌كات وه‌ك چۆن پزیشكه‌كان بۆیان شی كردبوه‌وه، سه‌ره‌تا مووه‌كانی كه‌م بوون‌و دواتر خراپ‌تر ده‌بێت‌و زۆرده‌بێت.
زاوا به‌بینینی ئه‌م حاڵه‌ته بێگوێدانه هه‌ستی بووك‌و بێ پرس‌و راوێژ به‌خانه‌واده‌كه‌ی هه‌ر ئه‌و شه‌وه خۆشی تاڵ ئه‌بێت‌و بووك ته‌ڵاق ئه‌دات.
پسپۆرێكی ده‌رونی له چاودێری ته‌ندروستی سه‌باره‌ت به‌م حاڵه‌ته روونیكرده‌وه، دوو دڵی‌و گومان‌و تێكچونی هۆرمۆنه‌كان ده‌بنه هۆكارو دروستبوونی ریشێكی زۆر له‌سه‌ر جه‌سته‌ی كه‌سه‌كه، ئه‌م بووكه ته‌ڵاق دراوه‌ش پێویستی به‌ئارام بوونی ده‌رونی هه‌یه تاكو ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر دۆخی جارانی، ده‌شكرا زاوا به‌رله‌وه‌ی بریاری به‌په‌له‌ی بدایه ئاورێكی له بووكه خان دابایه‌و هه‌ستی بریندار نه‌كردبایه.