|

13 تشرینی دووه‌م, 2009 [ 13:55 ]
پسپۆڕێكی شاره‌زای بواری پزیشكیی وه‌چه و زاووزێی ئه‌مریكی ڕوونیكرده‌وه كه پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و پیاوانه‌ی كه‌ده‌یانه‌وێت ژن بهێـنن و وه‌چه بخه‌نه‌وه زۆر بیر بكه‌نه‌وه و واز له‌به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ری لاپتۆب بهێنن , چونكه په‌یوه‌ندیه‌كی زۆر به‌هێز هه‌یه له‌نێوان ئـه‌و " لاپتـۆپ " و نـه‌زۆكیـدا . دكتۆره سۆزان كافیك له قوتابخانه‌ی ته‌ندروستیی زانكۆی " لـویـولا " له مایـوودی ویلایه‌تی " ئیـلـینوی " ی نزیك به‌شیكاغۆ هۆشیاریی داله‌وه‌ی كه زۆر به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ری لاپ‌تۆپ ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی توخمه نێرینه‌ییه‌كانی پیاو و تووش بوونی به‌نه‌زۆكی و نه‌هێشتنی تونای وه‌چه خستنه‌وه , له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌كاریگه‌ریی ناڕاسته‌وخۆ و سلبی ده‌كاته سه‌ر هێلكه گونه‌كان و پله‌ی گه‌رمیی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی پیاو زۆر به‌رز ده‌كاته‌وه و كار ده‌كاته سه‌ر تۆواوه‌كه‌ی ( مـه‌نـی ) و لاوازی ده‌كات . كافیك ووتیشی : ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر و به‌ربـڵاو كۆمپیوته‌ری لاپتـۆب به‌كارده‌هێنرێت له‌جیهاندا و به‌تایبه‌تیش له‌نێو گه‌نجاندا, كه ده‌یانه‌وێت سوود له‌دوا پێشكه‌وتنه زانستیه‌كانی سه‌رده‌م وه‌ربگرن , هه‌روه‌ها ووتیشی : به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمیی ئه‌و ئامێره‌ی پیاوان كاریگه‌ریی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر تۆواوی پیاوان و لاوازی ده‌كات و هه‌لی خستنه‌وه‌ی نــه‌وه لای ئه‌وانه زۆر لاواز ده‌كات . كافیك , كه به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی زاووزێـیه له‌زانكۆی لویـولای ته‌ندروستی و پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ره له به‌شـی نه‌خۆشیه‌كانی ژنان و منداڵ بوون , ئامۆژگاریی گه‌نجانی كرد كه له‌كاتی به‌كارهێنانیدا كۆمپیوته‌ره لاپتۆپه‌كانیان نه‌خه‌نه سه‌ر ڕان و ئه‌ژنۆكانیان , به‌ڵكو له‌سه‌ر مێزێك و له‌به‌رده‌میاندا دایـبنێن , ئه‌گه‌ر بتوانن , ئه‌وه‌ش بۆ خۆپاراستن و دوور كه‌وتنه‌وه له‌و زیانه گه‌وره‌یه , كه ده‌گاته تۆواوه‌كه‌یان و توانای منداڵ بوون و وه‌چه خستنه‌وه‌یان ناهێـڵـێت .
|