|
|

13 تشرینی دووه‌م, 2009 [ 13:33 ]
شه‌هرام عه‌لیدی ده‌رهێنه‌ری لاوی كورد به فیلمی سینه‌مایی "سرته له گه‌ڵ با" خه‌ڵاتی ره‌خنه‌گرانی لاوی هێندستانی له یازده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی مۆمبای له وڵاتی هێندستان به‌ده‌ستهێنا. به پێی راپۆرتی راگه‌یاندنی گشتی فیلمی سینه‌مایی "سرته له گه‌ڵ با"، شه‌هرام عه‌لیدی ده‌رهێنه‌ری گه‌نجی كوردستان به فیلمی سینه‌مایی "سرته له گه‌ڵ با" "Whisper With the Wind" خه‌ڵاتی "رخنه‌گرانی لاوی هێندستان" واته "ده‌روازه‌ی زیوی هێندستان"ی له به‌شی كێبڕكێی نێوده‌وڵه‌تی له یازده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی مۆمبای له وڵاتی هێندستان به‌ده‌ستهێنا. خه‌ڵاتی "رخنه‌گرانی لاوی هێندستان"، خه‌ڵاتی ئه‌كادیمیای هونه‌ر و سینه‌مای مۆمبای MAMI دێته ئه‌ژماردن. فیلمی سینه‌مایی "سرته له گه‌ڵ با" له دو سانسی جیاوازدا له رۆژانی 3 و 5ی نۆڤه‌مبه‌ری 2009 به ئاماده‌بونی شه‌هرام عه‌لیدی نمایش كرا‌و له لایه‌ن رخنه‌گران و بینه‌رانی به‌شداربو له فیستیڤاڵدا پێشوازییه‌ی باشی لێكرا. له رێوڕه‌سمی كۆتایی ئه‌م فیستیڤاڵه‌دا خه‌ڵاتی ته‌مه‌نێك چالاكی هونه‌ری پێشكه‌ش به سینه‌ماكاری ناوداری یۆنانی "تێئۆ ئانجلیۆپلوس" كرا و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی ته‌مه‌نێك ئه‌زمونی هونه‌ری به‌خشرایه ئه‌ستێره‌ی گه‌وره‌ی سینه‌مای هێندستان "ئامیتا پاچان". له جه‌ژنێك كه به‌رپرسانی فیستیڤاڵی فیلمی مۆمبای بۆ هونه‌رمه‌ندانی سه‌ركه‌وتوی ئه‌م فیستیڤاڵه گرتیان "تێئۆ ئانجلیۆپلوس" له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ شه‌هرام عه‌لیدی، گوتی: كورد هه‌مو كاتێك له لای من خۆشه‌ویست بوه و سڵاوی تایبه‌تی من به كورده‌كان بگه‌یه‌نه. جێی ئاماژه پێدانه سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوبژیوانی یازده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "مۆمبای" هێندستان له ئه‌ستۆی "پۆل شرێیدێر" خوڵقێنه‌ری فیلمه سینه‌ماییه‌كانی "شۆفیری تاكسی" و "دوایین دڵه‌ڕاوكێ مه‌سیح" بو. یازده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی مۆمبای له به‌شه‌كانی "كێبأكێی نێونه‌ته‌وه‌یی"، "كێبڕكێی سینه‌مای جیهان"، "نمایشی فیلمه‌كانی هێندستان"، "به‌شی كێبأكێی كورته فیلمه‌كان" و هه‌روه‌ها "به‌شی چاوخشاندنێك به به‌رهه‌می ده‌رهێنه‌ره‌كانی دیكه" له رۆژانی 29 ئۆكتۆبر تا5ی نۆڤه‌مبه‌ری 2009 له شاری مۆمبای له وڵاتی هێندستان به‌ڕێوه‌چو.
|
|
|