|
|

12 تشرینی دووه‌م, 2009 [ 13:51 ]
به ئاماده‌بوونی ده‌یان موزیكژه‌ن و هونه‌رمه‌ندی جیهانی، سه‌مفۆنیای مه‌ولانا كه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد و ئه‌ندامی گروپی موزیكی كامكاره‌كان هۆشه‌نگی كامكاره‌وه به‌رهه‌مهێنراوه، پێشكه‌ش بكرێت. سه‌مفۆنیای مه‌ولانا ناوی تازه‌ترین ئه‌لبومی هۆشه‌نگی كامكاره، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه گه‌یشتۆته ده‌ست تیپی ئۆركێسترای فیلارمونیك دۆسلدرۆڤی ئه‌ڵمانیایی، سه‌رپه‌رشتیاری تیپه‌كه داوای كردووه ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی هۆشه‌نگ له وڵاته‌كه‌یان نمایش بكرێت. واش بڕیاره بۆ پێشكه‌شكردنی ئه‌و به‌رهه‌مه، جگه له تیپی ئۆركێسترای فیلارمونیك دۆسلدرۆڤ، په‌نجا هونه‌رمه‌ندی ئه‌وروپیش هاوكاری بكه‌ن. هه‌روه‌ك بڕیاریشه، جگه له ئه‌ڵمانیا، سه‌مفۆنیای مه‌ولانا له هه‌ریه‌ك له سوید، سویسرا، نه‌رویج، ئیسپانیا پێشكه‌ش به ئه‌وروپییه‌كان بكرێت. بۆ زانیاری زیاتر له باره‌ی كات و شوێنی پێشكه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌كه‌ی هۆشه‌نگی كامكار له ئه‌ڵمانیا، ده‌توانن له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رێت سه‌ردانی ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه بكه‌ن: www.parsian.eu/details_events.php?ID=211
|
|
|