|
|

12 تشرینی دووه‌م, 2009 [ 13:30 ]
له‌یادی 120 ساڵه‌ی دروستكردنیدا، شاره‌وانی پاریس به‌رگێكی نوێی به تاوه‌ری ئیڤل به‌خشی، ساڵانه زۆرترین گه‌شتیار سه‌ردانی تاوه‌ری ئیڤل ده‌كه‌ن و به سه‌رنج راكێشترین پێكهاته‌ی جیهان داده‌نرێت. ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی ئه‌مساڵ تاوه‌ری ئیڤلیان بینیبێ هه‌ست به‌و جوانیه بێ هاوتایه‌ی ده‌كه‌ن و شایه‌دی بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ن كه ئه‌مساڵ گرنگی زیاتری پێدراوه. ئه‌مجاره بۆ رازاندنه‌وه‌ی ئیڤل سه‌دان روناكه‌ره‌وه‌ی ره‌نگاوره‌نگی پێشكه‌وتو به‌كارهێنراوه، ئه‌م نمایشه‌ش تا سه‌ری ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت. تاوه‌ری ئیڤل، كه ساڵانه زۆرترین گه‌شتیار له جیهاندا سه‌ردانی ده‌كه‌ن، ئه‌مساڵ به به‌رگێكی رازاوه‌وه یادی 120 ساڵه‌ی خۆی ده‌كاته‌وه‌و گه‌شتیارانیش پێیان وایه ئه‌م رازاندنه‌وه‌یه بۆ راكێشكردنی زۆرترین گه‌شتیاره به‌لای تاوه‌ری ئیڤلدا. شاره‌وانی پاریس بڕیاریدا روخسارێكی نوێ بدات به تاوه‌ری ئیڤل، به‌هۆی نمایشێكی روناكی به‌خشی رازاوه‌ی ره‌نگاوره‌نگی سه‌رنج راكێشی ناوازه‌وه، ئه‌م ستایشه وته‌ی هه‌مو ئه‌وانه‌یه كه تاوه‌ری ئیڤلیان به‌و شێوه‌یه بینیوه. گه‌شتیاران ده‌ڵێن، به‌به‌رده‌وامی شتی نوێ له تاوه‌ری ئیڤلدا ده‌بینین، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش به روناكیه‌كی له شێوه‌ی ئاڵای یه‌كێتی ئه‌وروپا رازێنرابۆوه، چونكه فه‌ره‌نسا سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپای ده‌كرد، هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وپێشیش به ره‌نگه‌كانی ئاڵای فه‌ره‌نسا رازابۆوه، ئێستا شتێكی نوێتر‌و سه‌رنج راكێشتر ده‌بینرێت، ئه‌م گۆڕانكاریانه جێگای سه‌نجی گه‌شتیارانن و پێیان وایه ئه‌م هه‌مو گۆڕانكاری و رازاندنه‌وه‌یه بۆ راكێشانی سه‌رنجی زۆرترین گه‌شتیاره‌و شاره‌وانی پاریس ده‌یه‌وێت به‌م كاره زیندویی به تاوه‌ره‌كه ببه‌خشێت. 400 روناكی به‌خشی ره‌نگاوڕه‌نگی پێشكه‌وتو و تازه بابه‌ت به‌شداری ده‌كه‌ن له ساڵیادی 120 ساڵه‌ی تاوه‌ری ئیڤلدا ، ئه‌م نمایشه نوێیه‌ی ئیڤل تا سه‌ری ساڵی نوێ به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌تێكه‌ڵبونی ره‌نگه جوانه‌كانی له‌سه‌روه بۆخواره‌وه و به پێچه‌وانه‌شه‌وه، به‌به‌رزی 325 مه‌تری تاوه‌ره‌كه. ئه‌م رازاندنه‌وه‌ی تاوه‌ری ئیڤل، ماوه‌ی مانگێكی خایاندوه، به‌شێوه‌یه‌ك كه ئه‌و وزه‌یه‌ی بۆ به‌كارخستنی روناكیه‌كه پێویسته سێ‌جار له‌و وزه‌یه كه‌متره كه روناكی ئاسایی پێویستیه‌تی. تاوه‌ری ئیڤل 120 ساڵه وه‌كو دڵێكی به‌تین له‌ناو دڵی پاریس لێده‌دات و هه‌میشه وه‌كو شاژنێكی ئاسنین ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مڕۆش یادی رۆژی له‌دایك بونی ده‌كاته‌وه.
|
|
|