|
|

12 تشرینی دووه‌م, 2009 [ 13:29 ]
پزیشكێكی ئافره‌تی سویدی به‌ناوی (هیلینا گیرنسترۆم) كه له زانكۆی (لۆند)ی سویدی وانه‌بێژه و زیاتریش بایه‌خ به كاروبار و نه‌خۆشییه‌كانی ئافره‌تان ده‌دات، رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر ئافره‌تان رۆژانه سێ كوپ له قاوه بخۆنه‌وه ئه‌وه قه‌باره‌ی مه‌مكیان بچووك ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌و پزیشكه ئافره‌ته ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر 300 ئافره‌ت كردووه كه مه‌مكیان گه‌وره بووه و رۆژانه سێ كوپ له قاوه‌ی پێداون مه‌مكیان بچووكبۆته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌و پزیشكه به رۆژنانه‌ی (ده‌یلی مه‌یل)ی سویدی راگه‌یاندووه كه خواردنه‌وه‌ی قاوه باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه حه‌ز ده‌كه‌ن مه‌مكیان بچووك بكه‌نه‌وه. وێڕای ئه‌مانه‌ش (هیلینا گیرنسترۆم) گوتی: ئافره‌تان دڵنیاده‌كه‌مه‌وه كه رۆژانه خواردنه‌وه‌ی سێ كوپ له قاوه ده‌بێته هۆی بچووكبوونه‌وه‌ی مه‌كیان و رۆژ به رۆژیش قه‌باره‌ی مه‌مكیان بچووك ده‌بێته‌وه، به‌ڵام با ئافره‌تان نه‌ترسن چونكه مه‌مكیان ئه‌وه‌نده بچووك نابێته‌وه تا ون بێت!
|
|
|