|
|
_242371323.jpg)
11 تشرینی دووه‌م, 2009 [ 12:08 ]
سه‌ره‌ڕای تێبه‌ڕبوونی 60 ساڵ به‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و چه‌كه‌ی كه به (كڵاشینكۆف) ناسراوه، ئێستاش یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین و به‌ربڵاوترین چه‌ك له جیهان كه له‌لایه‌ن سوپای وڵاتانه‌وه به‌كار ده‌هێنرێت. داهێنه‌ری ئه‌و چه‌كه‌ش كه ناوی (میخائیل كڵاشنیكۆف) ه ته‌مه‌نی 90 ساڵی تێپه‌ڕاندووه‌و تا ئێستا له ژیاندا ماوه‌و له ده‌وروبه‌ری شاری (ئیجیفسك) ی روسیا ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی ماویه‌تی به‌سه‌ری ده‌بات، هه‌رچه‌نده به شێوازی جیا هه‌ریه‌كه‌و لای خۆیه‌وه باسی ئه‌و چه‌كه ده‌كات و چه‌ندین چه‌كی تازه‌ش داهێنراوه، به‌ڵام ئه‌و چه‌كه باشه‌ی كه (میخائیل كڵاشینكۆف) به‌ده‌سته‌كانی دروستی كرد تا ئێستا ماوه.
میخائیل كڵاشینكۆف كێیه؟ لیوا میخائیل كڵاشینكۆف كه داهێنه‌ری چه‌كی سوك و به‌ربڵاو له یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران و روسیای ئێستا‌و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرایه له بواری زانستی هونه‌ر له 10/11/1919 له هه‌رێمی (ئیتا) ی روسیا له خێرانێكی خاوه‌ن منداڵی زۆر له دایك بووه. باوكی تیمۆفه كڵاشنیكۆف كه خاوه‌ن پارچه زه‌وییه‌كی بچوك بوو له روسیا، ئه‌وه‌ش بووه‌هۆی به‌جێهێشتنی نیشتمانه‌كه‌ی به‌ره‌و سیبریا له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی به‌لشه‌فیه‌كاندا، میخائیل كلاشینكۆفی كوڕی ناچار كرد زانیارییه كه‌سیه‌كانی ساخته‌ی تیادا بكات تا بێتاوانی خۆی له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی به‌لشه‌فی بسه‌لمێنێ له‌ڕووی چین نزمی، دوای ئه‌وه‌ی میخائیل كلاشینكۆف چووه كازاخستان له كارگه‌یه‌كی وێستگه‌ی هێڵی ئاسنین كاری ده‌كرد، له ساڵی 1936 په‌یوه‌ندی كرد به‌سوپاوه‌و ده‌ستی به‌خزمه‌تكردن كرد له (سوپای سور) وه‌كو شۆفێری ده‌بابه له فه‌وجی ده‌بابه كه به‌سترابووه‌وه به ئۆكرانیای رۆژئاوا. له‌ماوه‌ی ژیانی سه‌ربازیدا له ریزه‌كانی سوپای سور میخائیل كلاشینكۆف توانا شاراوه‌كانی به‌ده‌ركه‌وت به‌تایبه‌ت له داهێنان، له‌و ماوه‌یه‌دا دوو ژمێریاری نوێ له بواری ته‌قاندنی تۆپی ده‌بابه‌و خه‌رجكردنی سوته‌مه‌نی به‌كارهاتووی داهێنا، هه‌روه‌ها په‌ره‌ی به لوله‌ی ده‌بابه داوه و شتێكی دیكه‌ی دروست كرد به‌ناوی "تی تی" كه یارمه‌تیده‌ر بووه له چالاكتربوونی هاویشتن له رێگه‌ی كونی لوله ده‌بابه‌كانه‌وه. له حوزه‌یرانی ساڵی 1941 جه‌نگی نیشتمانی مه‌زنی گه‌لی سۆڤیه‌تی دژی ئه‌ڵمانیای نازی ده‌ستی پێكرد، له ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1941 میخائیل كلاشینكۆفی فه‌رمانده‌ی تانكه‌كان له جه‌نگێكی نزیك شاری (بریانسك) برینداربوو و گوێزرایه‌وه بۆ یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كان بۆ چاره‌سه‌ر، له‌وێ له نه‌خۆشخانه چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر دیزاینی چه‌ك كرد‌و له ئه‌نجامدا گه‌یشته داڕشتنی چه‌كێكی میكانیكی هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و چه‌كه‌ی ئه‌ڵمانه‌كان كه له جه‌نگدا به‌كاریان ده‌هێنا، ئینجا نموونه‌یه‌كی نوێی ئه‌زموونه‌كه‌ی خۆی پێشكه‌ش به پرۆفیسۆر (بلانگۆنرانۆڤ) ی گه‌وره پسپۆڕی روس له بواری دیزاینی چه‌كی سوك كرد. وێڕای ئه‌و چه‌ك داهێنانه، به‌ڵام ئه‌و پسپۆڕه خراپ هه‌ڵیسه‌نگاند، له هه‌مان كاتدا پرۆفیسۆره‌كه ئاماژه‌ی به توانای به‌رزی میخائیل كلاشنكۆف كرد له داهێناندا و پێشنیازی كرد تا خولی زیاتری ته‌كنیكی ببینێ، دواتر چه‌كه میكانیكیه‌كه‌ی كڵاشینكۆف خرایه به‌رده‌م ئیداره‌ی تۆپهاوێژی سوپای سور، شاره‌زایانی ئیداری لایه‌نه باشه‌كانی ئه‌و دیزانه‌یان ده‌رخست، به‌ڵام بڕیاریان نه‌دا ئه‌و چه‌كه نوێیه ببێته چه‌كێك و سوپای سور كه‌ڵكی لێ وه‌ربگرێ ئه‌وه‌ش ته‌نها به هۆی لایه‌نی ته‌كنیكیه‌وه. له ساڵی 1942 ه‌وه میخائیل كڵاشینكۆف له گۆڕه‌پانی هاویشتنی مه‌ركه‌زی تایبه‌ت به چه‌كی سوك و سه‌ر به ئیداره‌ی تۆپهاوێژ له سوپای سور كاریكرد و نموونه‌یه‌كی ئه‌زموونی چه‌كێكی نمیچه ئالی داڕشت كه ئه‌ویش وه‌كو چه‌كی نیزامی له سوپای سور پشتی پێ نه‌به‌سترا، به‌ڵام بووه بنه‌مایه‌ك بۆ چه‌كی كلاشینكۆفی ئالی، له ساڵی 1942 ه‌وه میخائیل كڵاشینكۆف كاری له‌سه‌ر دیزاینی چه‌كێكی میكانیكی كرد كه گولـله‌ی عه‌یار 7,61 ملم- ی بۆ به‌كار ده‌هات. له ساڵی 1947 دا دیزاینی ئه‌و چه‌كه‌ی كه كڵاشنیكۆف دروستی كرد له پێشبڕكێیه‌كی چه‌كی سوكدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، له‌و ساوه ئه‌و چه‌كه به‌ناوی داهێنه‌ره‌كه‌وه ناونرا و به (كڵاشینكۆف) ناوبانگی ده‌ركرد، هه‌روه‌ها ناوی زانستیشی به AK-47 ناسرا. دوای ئه‌وه‌ش میخائیل كڵاشینكۆف خانه‌نشین ده‌كرێت له سوپا و ده‌چێته شاری ئیجیفسك كه ده‌كه‌وێته باكوری رۆژئاوای روسیا و به‌رده‌وام ده‌بێت له كاری دیزاین له كارگه‌ی "ئیجماش"، له ماوه‌ی نێوان ساڵانی په‌نجاكان و شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو میخائیل كڵاشینكۆف هه‌وڵیدا دیزاینێكی نوێ و یه‌كگرتوو بۆ چه‌كه سوكه‌كان دابنێت و یه‌كه‌كانی سوپای سۆڤێتی پێ پڕچه‌ك بكات كه ئه‌وانیش بریتیبوون له جۆره‌كانی: 1- چه‌كی كڵاشنیكۆف سه‌رده‌میانه AKM 2- ره‌شاش كڵاشنیكۆفی سوك (ئاڕ بی كام) 3- ره‌شاش كڵاشینكۆفی قورس (بی كام) 4- ره‌شاش كڵاشنیكۆفی قورس بۆ ده‌بابه (بی كا تی) كه له ته‌نیشت لوله‌ی ده‌بابه‌وه داده‌نرێت 5- چه‌كی كڵاشینكۆف كه فیشه‌كی جۆری عه‌یار 5,74 ملم (ئه‌ی كه‌ی_ 74) ی بۆ به‌كارده‌هێنرێت. به‌و شێوه‌یه‌و به‌هۆی ئه‌و داهێنانه زۆر‌و زه‌وه‌ندانه‌ی كه له بواری چه‌كدا به‌دیهێنا میخائیل كڵاشنیكۆف به‌تایبه‌ت چه‌كی (كڵاشنیكۆف AK-47) خه‌ڵاتی ستالینی له جۆری نمره یه‌ك به‌ده‌ستهێنا، ئه‌وه جگه له به‌ده‌ستهێنانی چه‌ندین خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی تر. ئێستا چه‌كی كڵاشینكۆف زیاتر له 100 ملیۆن پارچه‌ی لێ به‌رهه‌م هاتووه و له 55 ده‌وڵه‌ت پشتی پێ ده‌به‌سترێت بۆ پڕچه‌ككردنی سوپاكانیان له‌و سه‌رده‌مه‌و تا ئێستا چه‌ند جۆرێكیشی لێ ده‌رچووه وه‌كو ( ئه‌ی كه‌ی 47، ئێم ئه‌ی كه‌ی 101، ئه‌ی ئی كه‌ی 971) و له مێژووی عیراقیشدا له كاتی به‌رپاكردنی چه‌ندین جه‌نگدا پشتی سه‌ره‌كی به‌و چه‌كه به‌ستراوه، ئه‌وه‌ش جگه له‌وه‌ی له زۆربه‌ی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقیاو ئه‌مریكای لاتینی به‌هه‌مان شێوه و له سه‌رده‌می خه‌باتی شۆڕشه جیاكانی گه‌لانیشدا چه‌ندین سرود و گۆرانی به سه‌ر كڵاشنكۆفدا وتراوه.
سه‌رچاوه/ روسیا الیوم
|
|
|