|
|

11 تشرینی دووهم, 2009 [ 07:46 ]
هونەرمەند تارا جاف بۆ ماوەی 9 مانگ لەكۆرسێكی زاراوەی كرمانجی بەشداری دەكات. تارا جاف راگەیاند هەفتەی رابردوو لەشاری لەندەن بەشداری لەكۆرسێكی زاراوەی كرمانجی كردووە كە ماوەی 9 مانگ دەخایەنێت، تارا گوتی "هۆكاری بەشداریكردنم لەو كۆرسە بۆ ئەوەیە دەمەوێ بەباشی فێری گۆرانییە كرمانجیە كلاسیكییەكان بم و دواتر وەریانبگێڕێتە سەر زمانی ئینگلیزی". وەكو خۆیشی گوتی بەنیازە بەزاراوەی كرمانجی چەند گۆرانییەك تۆمار بكات كە تێكستی(ئارشەقا ئۆسكان)ە و میلۆدی خۆیەتی. تارا جاف، لەشاری هەڵەبجە لەدایكبووە و ئێستا لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا دەژی.
|
|
|