گه‌ڕانه‌وه

با لە شەمەندەفەرى مەدەنیەت دوانەکەوین! سیروان ادریس گەردى
 

image

  • email Email to a friend
  • print چاپی بکه‌
10 تشرینی دووه‌م, 2009 [ 10:03 ]

ئەوەى ئەمرۆ پێویستە لە کوردستان پەرەى پێبدرێت و کارى لە سەر بکرێت لە لایەن حکومەت و تەنانەت لەلایەن کۆمەڵگاوەش کارکردنە بەرەو رەوتى مەدەنیەت ، چونکە ئەوەى لە  دونیاى ئەمرۆ گرنگ بێت خزمەت کردنە بە مرۆڤایەتى و یەکسانى ،

خودى ئەمریکا کە زلهیزترین ووڵاتە بە هەردوو پارتە کۆرماری  و دیموکرات کان گەورەترین و چالاکترین رێکخراوى جیهانى بەرێوەدەبەن کە لە کوردستانیش ئەم رێکخراوانە بوونى خۆى هەیە ئەویش ( n.d.i   و a.r.r ) ى ئەمریکیە بۆیە ئەوەى بەلاى ئەوانەوە گرنگە وەکو ئاماژەم پێکردووە ئەمرۆڤایەتى و مەدەنیەتە ،

 با کوردستانیش بێبەش نەبێت لەم پێشکەوتنە مەدەنیە ئەوەیە سەنتەر و ناوەند و رێکخراوەکان زیاتر هەوڵى دۆزینەوەى جەمسەرە ئاریشەکانى کۆمەڵگا و تایبەت لاوەکانمان بدەن بۆ ئەوەى  تیشکى کارەکانیان رووەو گــــەنـــــج بێت لـە هەموو بوارە[ رۆشنبیرى و کۆمەلایەتی وهونەرى .....هتد ]،

چونکە ساخلام بوونى ئەم [ سەنتەر و ناوەند و رێکخراوانە ] دەبێتە هـۆى ئەوەى کۆمەڵگا بەرەو شارستانیەت و مەدەنیەت ببەن ، بەڵام ئەوەى ئەمرۆ لە کۆمەڵگاى ئێمە هەڵوەستەى لە سەر دەکرێت ئەوەیە بە بێ گوێدانە تەکنۆکراتى نیشانەى ستاتیک لە سەر گشت سەنتەر و ناوەندەکان رێکخراوەکان دەدەنرێت ، یـــاخـــود بە کوردەواریەکەى خۆمان [ بە دەنکە شقاتەیەک ئاگڕ لە گشت بەروبومەکانى رابردوو ئێستا دەدات و گشتیان دەکات بـە خۆلەمێش ] ،

هەرگیز ئامە ناچێتە چوارچێوەى بەرەو پێشەوە بردنى ئەم دەستەکەوتانە چونکە هەر کارێک کە بەرەو ئاقارێکى نادیار هەنگاوى نا ئەوە پێویستى بە رێکخستنەوە هەیە، بەڵام گەربێت و بەراوردێکى ساڵانى پێش راپەرین و ئێستا بکەین بەرێژەى لایەنى واعى بوونى کۆمەڵگا لە بەرزبونەوەدایە لە ئاستى رۆشنبیریان بە لایەنى پۆزەتیڤانە لە گۆران دایە ،

بەڵام داخەکەى گرانم کەسانێکى نابەرپرس و هەندێ رۆژنامەنووسى نا رۆشنبیر ، گەندەڵى رێکخراوە [ n.g.o ] کانیان گەیاندۆتە لوتکەى کێشەکانى کوردستان ، کە خۆى لە خۆى دا ( سەنتەر و ناوەند و رێکخراوەکان ) ئەوانن بونەتە هۆى ئەم واعى بوونەى کە لە کۆمەڵگادا هەیە ،
هەرگیز لاریم لە سەر هەندێ سەنتەر و ناوەند و رێکخراوى  ناچالاک  نیە بەڵام ئاخۆ حکومەت و لایەنى پەیوەندى دار بە گشتى ناتوانێت چاکسازی لەم بوارەوە دەست پێ بکات ؟

گومانیش نیە ئەوانەى ئەمەنە وەکو پیشە و بازرگانى بە کاردەهێنن کەسانێکى شاراوەبن! ئەوەى منى گیرۆدە کردووە کۆمەڵگاکەمە کەوا کەسانێکى رەشنالیزمى دروست کردووە کە هەردەم دژایەتى پێشڤەچوون و مەدەنیەت دەکەن ،

بەڵام دەبێت کەى بێت کەوا ئێمە لە کارە باشەکانمان پشتگیرى یەکترى بکەین بۆ ئەوەى ببین بە بزوێنەر بۆ چالاکتر کردن ، تاوەکو ئیش بکەین لە سەر کۆمەڵگایەک کە پێویستە ئیشى لە سەر بکرێت ،

 بۆیە دەبێت هەنگاوەکانمان بە ئاراستەێک بێت کە رەش و سپى جیابکەینەوە و تێرامانەکانیشمان وورد و بە ئامانج بێت تا کۆمەڵگاکەمان لە رووگەى مەدەنیەتەوە لە شەمەندەفەرى پێشکەوتنەکان دوانەکەوێت .
سیروان گەردی
 بەرپرسى سەنتەرى رۆشنبیرى ئاسوودە
 Gardi_1985yahoo.com

  • email Email to a friend
  • print چاپی بکه‌

Website counter
Copyright © 2007- Kurdistan Democratic Party / Second branche/designed by Rashid Botani