|
|

09 تشرینی دووه‌م, 2009 [ 12:50 ]
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نفلۆنزای به‌راز بۆته كابووسی خه‌ونه‌كانتان و هۆی دڵه‌كوته و نیگه‌رانی هه‌مووتان. كه‌وایه به سه‌رنجه‌وه گوێبیستی ئه‌م هه‌واڵه بن. پسپۆڕانی بواری پزیشكی چوار خوارده‌مه‌نیان ده‌ستنیشان كردووه كه سیسته‌می به‌رگری له‌ش له به‌رانبه‌ر ئه‌م په‌تا ترسێنه‌ر و كوشنده‌یه به‌هێز ده‌كات. پسپۆڕان ده‌ڵێن خواردنی هه‌ر یه‌ك له گێزه‌ر، قارچك، هه‌نار و چای سه‌وز كه ماده‌كانی وه‌ك (بێتاكارۆتێن و ئانتی ئۆكسیدان و ئه‌لتیانین)یان تێدایه خانه‌كانی به‌رگری له‌ش له به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای به‌راز به‌هێز ده‌كات و ته‌نانه‌ت خواردنی چای سه‌وز ده‌بێته هۆی ته‌مه‌ن درێژیش. ئه‌گه‌ر هه‌نارتان له‌به‌رده‌ستدا نیه، ده‌توانن كه‌ڵك له ئاوی هه‌ناریش وه‌رگرن به مه‌رجێك شه‌كری تێنه‌كه‌ن.
|
|
|