له‌ئێستادا هونه‌رمه‌ند دانا عه‌بدولجه‌بار به‌مه‌به‌ستى به‌رهه‌مهێنانی ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ى له‌توركیایه كه‌سه‌رجه‌م كاره‌كانى ته‌واو بووه، به‌لام تا ئێستا ناوى نه‌ناوه.
له‌مباره‌یه‌وه به‌شدار به‌ڕێوه‌به‌رى كاره هونه‌رییه‌كانى هونه‌رمه‌ند دانا عه‌بدولجه‌بار له‌لێدوانێكداى راگه‌یاند: ئه‌و ئه‌لبوومه له(10) تراك پێكهاتووه‌و تێكسته‌كانى له‌لایه‌ن دانا عه‌بدولجه‌بار و سه‌ركه‌وت ره‌سوڵ-ه‌وه ئاماده‌كراون و سه‌رجه‌م ئاوازه‌كانیشى له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند خۆیه‌وه دانراون.
ئاشكراشیكرد دانا هه‌وڵیداوه له‌ئه‌لبوومه نوێكه‌یدا به‌ستایلێكى جیاواز له‌ئه‌لبوومه‌كانى رابردووى كاربكات، له‌م ئه‌لبوومه‌شیدا گۆرانى (شه‌مى شه‌وانى) هونه‌رمه‌ندى كۆچكردوو قادر كابانى به‌ستایلێكى نوآ، تازه‌ی كردۆته‌وه، هه‌روه‌ها گۆرانییه‌كى خۆى به‌ناوى (جه‌ژنى تازه‌تان پیرۆزبىَ) دووباره كردۆته‌وه.
وتیشى: هونه‌رمه‌ند دانا عه‌بدولجه‌بار بۆ به‌رهه‌مهێنانى ئه‌و ئه‌لبوومه، له‌لایه‌ن سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان-ه‌وه هاوكارى كراوه.