|
|

09 تشرینی دووه‌م, 2009 [ 11:30 ]
هونه‌رمه‌ندی ده‌رهێنه‌ر ئه‌میر ته‌ها دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی فیلمێكی دیكۆمێنتی ده‌رباره‌ی له‌یلا قاسم و مشكۆ به‌رهه‌مهێنا، له ئێستادا خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی فیلمی "كامه‌یه خانه‌واده‌كه‌م" كه فیلمێكه ده‌گه‌ڕێ به‌دوای ژیانی عه‌لی هه‌ڵه‌بجه‌یی. ده‌رباره‌ی ئه‌و فیلمه ئه‌میر ته‌های ده‌رهێنه‌ر وتی: كامه‌یه خانه‌واده‌كه‌م، فیلمێكی دیكۆمێنتیه سه‌باره‌ت به كوڕێك كه ناوی ئێستای عه‌لییه، كه‌سێكی ته‌مه‌ن 21 سالاَنه دوای زانینی ئه‌وه‌ی كه له كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا ته‌مه‌نی دو مانگ بوه و له خانه‌واده‌كه‌ی دابڕاوه و له‌لایه‌ن ئافره‌تێكی ئێرانی به‌خێو كراوه بڕیاری هاتنه‌وه بۆ كوردستانی دا بۆ ناسینی خانه‌واده‌كه‌ی و گه‌ڕانه‌وه بۆ باوه‌شی نیشتیمان، له ئێستادا خه‌ریكی كاركردنم له‌و فیلمه. فیلمه‌كه به شێوه‌یه‌كی تۆماری به‌دوای روداوه‌كان كه‌وتوه و تا ئێستا له وێنه‌گرتن به‌رده‌وامین گه‌یشتینه ئه‌وه‌ی خوێن له سه‌رجه‌م خانه‌واده‌كان و عه‌لی وه‌رگیراوه و نێردراوه بۆ پشكنینی (dna) سه‌رجه‌م خانه‌واده‌كان له فیلمه‌كه‌دا باسی كوڕی خۆیان ده‌كه‌ن كه چۆن له كاتی كیمیابارانه‌كه لێیان بزر بوه و سۆراخی نازانن، فیلمه‌كه په‌نجه له‌سه‌ر قۆناغه‌كانی ژیانی عه‌لی داده‌نێ و په‌نا به خوا له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ته‌واو ده‌بێ و نمایش ده‌كرێ. جێی ئاماژه دوای درامای بێسه‌رپه‌رشتان ئه‌میر ته‌ها ئه‌وه چواره‌مین فیلمی دیكۆمێنته كه به‌رهه‌می دێنێ.
|
|
|