نه‌وزاد شێردڵ -
( کاره‌سات له‌وه‌دایه که به بێ هه‌ڵسه‌نگاندن بخوێنیته‌وه ، له‌ویش کاره‌سات تر ئه‌وه‌یه که به بێ خوێندنه‌وه ههڵسهنگاندت هه‌بێت )
ئێواره‌ی دوو شه‌ممه 26 ی ئۆکتۆبه‌ر به ئاماده بوونی هه‌ر سێ کووچکه بڕیاڕ باڵاکانی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئێراق له به‌غداد بۆ جاری سێیه‌م هه‌مان پێشنیاری یاسایی واژۆ کراو ده‌رباره‌ی چۆنێتی به‌ڕێوه چوونی هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌کانی ساڵی 2010 دوای نزیکی چوار جار ڕه‌فز کردن ئاڕاسته‌ی به‌رده‌م مێزی ڕه‌زامه‌ندیی هه‌مان نوێنه‌رایه‌تی کرایه‌وه هه‌ڵبه‌ته یه‌کێک له هۆکاری هه‌ره نابه‌جێ و بیانووی ناپه‌سه‌ند و هه‌وڵی زۆری ڕه‌فز کردنه‌وه‌ی ئه‌م چمکه یاساییانه به ئاشکرا ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کۆمه‌ڵێک فاکتی خۆ سه‌پاندن و هێشتا باوی گاڵه و گه‌مه‌ی کۆن به ده‌ستوور و کینه مهڵاسهکانی ناخی هه‌ندێک له‌و ده‌نگه نه‌شاز و ناشارستانیی و نه‌ژاد په‌رست و تائیفیی و هتد ..
ی ئه‌و دژه کوردانه‌ی که زیاتر ڕۆڵی ڕێکه‌وت و به‌خشینه‌وه‌ی به‌شه مه‌نسه‌به ئایدیۆلۆژیی و مه‌زهه‌بییه عه‌شوایی و له گۆترهکانی ئه‌مڕۆی ئێراق له ژێر چه‌تری دیموکراتیه‌تێکی چه‌واشه‌ی به ئه‌نقه‌ست چاو لێ پۆش کراو و کاریگه‌ری و ده‌ست تێوه‌ردانی زه‌قی ده‌وڵه‌تانی دراوسێ و فشاری دیارده‌ی - نیپۆتیزم = خزم خزمێنهدا ئه‌و بڕه که‌م خوێنده‌وار و فیکر ترادیسیۆنانه‌ی گه‌یانده کورسیه‌کانی ئه‌نجوومه‌نی ناو براوی - مه‌رکه‌ز - له سه‌روویانه‌وه هۆکار و کێشه‌ی هه‌ره هه‌ستیاری شاری که‌رکوک که به دڵنیایی له نێوان ئه‌و پێنج بیرۆکه پێشنیار کراوانه‌دا به تایبه‌ت بێ به‌ش کردنی شاره‌که له ده‌نگ دان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئێجگار نێگێتیڤ تر جێ ئه‌هێڵێت چوونکه به بڕوای له مێژینه‌ی زۆرینه‌ی سیاسه‌تمه‌داره جیهانیه بێ لایه‌نه‌کان تاقه چاره‌سه‌ر بۆ هه‌موو ئه‌و ته‌نگه‌ژانه‌ی که سیاسه‌تی ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌یهێنێته سه‌ر ڕێگای ئه‌و شاره ته‌نها و ته‌نها سازدانی ڕێفراندۆمێکی - سه‌ریایی ، جدییه - و به‌س ، چیتر له‌وه بترازێت سبه‌ی له بری لیوایه‌ک سه‌ربازی ئێراقیی دوور نییه فه‌یله‌قێکی زری پۆش نه‌هێنرێته نێوان که‌رکوک و قه‌ره‌هه‌نجیر ، جا - هێرکلیتس - ی فه‌یله‌سووفی ئه‌غریق ووته‌نی :-
به‌ر له‌وه‌ی کاره‌ساتت به‌سه‌ردا بسه‌پێننه‌وه و ئه‌وده‌م وه‌ک بتێک گوێگر بیت و به درووشم ئاماده و به کردار له لووتکه‌ی غیابدا بیت ئه‌وا تۆ ده‌ستپێشخه‌ری بکه ، پێش ئه‌وه‌ی بچینه سه‌ر باس و پێشبینیه‌کانی وێنه‌ی سه‌نگی کورد له دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێراق پێشنیاری درووست کردنی لیژنه‌یه‌کی به دوودا چوون و هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌واوی جموو جۆڵ و گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی داهاتووی حکوومه‌ت و لایه‌نه‌کانی تری نێوه‌ند ئه‌خه‌مه به‌رده‌م هه‌ندێک له نوێنه‌ره ئاکتیڤهکانی هاوپه‌یمانی کوردوستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رایه‌تی تاکوو لایه‌نی که‌م هه‌فته‌ی جارێک ڕاپۆرتی چڕ و ئاماده کراوی خۆیان سه‌باره‌ت به ته‌واوی ڕووداو و گۆڕانکارییه‌کانی به‌غداد بخه‌نه سه‌ر دیسکی وتوو وێژی پاڕله‌مانتارانی حکومه‌تی هه‌رێـم و میدیا هه‌مه چه‌شنه‌کانی کوردوستان ئه‌م پێشنیاره‌ش سه‌ربه‌خۆ و له خۆڕا ئاڕاسته ناکرێت به‌ڵکوو خوودی پێشنیاره‌که زاده و ده‌رهاویشته‌ی کۆمه‌ڵێک هۆکاری - دیسان - ئێجگار هه‌ستیارن و زۆر پێویسته که پاڕله‌مانی نوێی هه‌رێم چاک له‌وه دڵنیا بێت که به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌کانی حکوومه‌تی نێوه‌ند کام کابینه‌ی نیمچه دۆستی کورد پێویسته به پێی توانا هاریکاری بکرێت بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات و هاوکات کام ناحه‌زی کوردیش له‌و لیست و لایه‌نانه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز پێویسته ئه‌وه‌ندی ئه‌کرێت ڕێگیرییان لێ بکرێت تاکوو کاره‌ساته تراژیدیه‌کانی نێوان مێژووی کورد‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌غداد به شێوه‌یه‌کی تر ڕوو نه‌ده‌نه‌وه ، بێگومان هه‌ن ئه‌پرسن :- ئاخۆ کورد توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه به شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ و بێ ده‌ست تێوه‌ردانی ئاشکرا که‌مێک ڕه‌وتی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی حکوومه‌تی نێوه‌ند به‌و ئاقاره‌دا به‌رێ که له به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ماوه‌ری هه‌رێمدا بێت ؟! وه‌ڵام ئاسانه و به درێژایی مێژووش کاریگه‌ریی چاک بۆ خراپی دراوسێ له سه‌ر هه‌ڵبژارده‌کانی دراوسێکانی تری خۆیان هه‌بووه و بێ ئه‌وه‌ی پێویستمان به زۆر نموونه‌ی زیندووی گه‌لانی دوور هه‌بێت ته‌نها ئه‌و ئاماژه کورته سه‌روو زیایه که خوودی ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی ئێراق چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر به به‌ڵگه‌وه ئه‌وه‌یان سه‌لماند که له ناو ئێراقدا نزیکی -
سی و پێنج - ده‌زگای سیخووڕیی ئه‌قلیمیی و جیهانیی به نهێنی بوونیان هه‌یه ، که‌واته ده‌بێت زۆر به ووریایی و له نزیکه‌وه پێشبینی و هه‌ڵسه‌نگاندنی پێش وه‌ختمان هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌و به‌ره یه‌کگرتووه تازه خووڵقاو و ئاماده باشانه‌ی به‌ر له واده‌ی خوودی ههڵبژراندنهکهش به تایبه‌ت یه‌کگرتنی هه‌ردوو لیستی - ئه‌لعێراقییه - ی د . ئه‌یاد عه‌لاویی و - به‌ره‌ی حیواری نیشتیمانیی - ساڵح موتڵه‌گ که ئێستا له ژێر چه‌تری یه‌ک کیانی سیاسی‌دا و به به‌شداریی زۆر لایه‌ن و لیستی تر - به تایبه‌ت به‌شداریی ئاشکرای تابوورێک له به‌عسیه‌کانی دوێنێ - هه‌موو ئه‌مانه له ژێر سایه‌ی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتووی نوێ‌دا به ناوی - بزووتنه‌وه‌ی نیشتیمانیی ئێراقیی - که دیسان هاوپێچ به‌و پێشنیاره‌ی سه‌ره‌وه‌مان بۆ به‌رده‌م نوێنه‌رانی کورد له به‌غداد ئه‌وه دووباره ئه‌که‌ینه‌وه و ( پێم وایه هه‌مووشمان ئه‌و هه‌قیقه‌ته ڕه‌هایه زۆر باش ئه‌زانین ) که زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و لیسته ناو براوانه و قه‌ڵه‌م به ده‌سته ئێراقیی و ئارهبیهکانیش وه‌ک له نزیکه‌وه ئاگامان له ڕه‌فتار و گووفتاریان هه‌یه هیچ کامێکیان دوور بۆ نزیک بڕوایان به شتێک نیه به ناوی ئێراقی فیدرال و هه‌رێمی فێدرال و ووشه‌ی کوردوستان و ماده‌یه‌ک به ناوی سه‌د و چل و بگره له سه‌راپای نووسین و سیمیناره ناوخۆ و ده‌ره‌کییه دۆلار بۆ ههڵڕژاوهکانیاندا سه‌رباری ئه‌و ڕه‌فزه زه‌قه‌ی ئه‌وان بۆ دۆزی کورد ته‌نانه‌ت به ڕاشکاوانه داگیر کردنه‌وه‌ی هه‌رێمیش به مه‌سه‌له‌ی کات ئه‌بینن و هیچی تر ، دیکارت ئه‌ڵێت :-
هیچ شتێک له ناشتێکهوه نایه‌ت ، که‌واته ئه‌گه‌ر ئه‌مه بۆچوونی زۆرینه‌ی ئه‌وان بێت و ئێمه‌ش وه‌ک ته‌ماشا چییه‌ک خۆمان دابێته‌وه ده‌ست هه‌مان قه‌ده‌ری سیاسیی و دوور له نه‌خشه‌ی ئاماده‌کراوی پسپۆڕانه‌ش هه‌ر هه‌مان ئه‌و درووشمانه سه‌رده‌می شاخ دووباره بکه‌ینه‌وه که وه‌ک ئه‌ڵێن :- ( هه‌موو گه‌لانی جیهان نیشتیمانێکیان هه‌یه تاکوو تێیدا بژین ته‌نها ئێمه نه‌بێت که نیشتیمانێکمان هه‌یه له ناوماندا ئه‌ژی ) ئه‌وا به‌م حاڵه پڕ له خوێن گه‌رمیی و به‌م سایکۆلۆژیا سه‌رلێو له عاتیفه و کڕوزانهوهیهی که له لایه‌ک دڵسۆزانێکی ماندوو نه‌ناس سه‌رقاڵی به فه‌رمی ناساندنی جێنۆساید کردنی کوردن و له لایه‌کی تریشه‌وه هه‌ندێک هه‌لبازی سه‌ر سفره‌ی حازر به ناوی برایه‌تی کورد‌و ئاره‌ب یاخوود ئیدیعای ژن و ژن خوازیی و کۆمه‌ڵێک به‌رژه‌وه‌ندی قێزه‌وه‌نی تر دووباره هه‌وڵی نه‌زۆکی به ئێراقیی بوونمان ئه‌ده‌نه‌وه ، به‌ڵێ به‌م حاڵه و ئه‌گه‌ر هیچ نه‌بێت له‌و تاقه دێڕه‌ی گۆرکی تێ نه‌گه‌ین که ده‌ڵێت مرۆڤ شایه‌نی ڕێزه
نه‌ک به‌زه‌یی یاخوود چوون فه‌ره‌نسییه نیشتیمان په‌روه‌ره‌کانی هه‌رێمی فێدرالی - کیبێک - ی کانه‌دا که نه‌وه به دوای نه‌وه له کتێبی مێژوویاندا هه‌میشه فێر کراوون که ڕیزه چیاکانی لۆره‌نس ی خۆیان به قه‌ڵغانی هه‌رێمه‌که‌یان بناسن ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش به هه‌مان پێناسه سه‌یری ڕیزه چیاکانی حه‌مرێن نه‌که‌ین و وه‌ک ئه‌وان کار بۆ پراکتیک کردنی خوودی واتاکه له سه‌ر زه‌مینه‌ی واقیع نه‌که‌ین ئه‌وا به دڵنیایی و به چه‌ند دێڕێکی موخته‌سه‌ر وه‌ڵامی مانشێته‌که‌ی سه‌ره‌وه‌مان ده‌رباره‌ی سه‌نگی جیوپۆڵیتیکی کورد له دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی - مه‌رکه‌ز - جگه له هێنانی ئاریشه‌ی نوێ تر و دزه کردنی ده‌نگ و ڕه‌نگی نه‌شاز تر به ئه‌زموونی کوردوستان مژده‌یه‌کی ئه‌وتۆ خۆشنوود هێنه‌ر نابیستین ، دووا ووته بۆ کۆنفۆشیوس ی بلیمه‌ت جێ ئه‌هێڵم :- ( ئه‌و هه‌ڵوێسته باڵایانه‌ی که مرۆڤی هووشیار بۆیان ئه‌گه‌ڕێت وان له ناو خۆیدا به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که مرۆڤی خۆ په‌رست و پشت پێوه نهیهشاو بۆیان ئه‌گه‌ڕێت وان له ناو خه‌ڵکانێکی تردا ) .
- ئامریکای باکوور -