|
|

08 تشرینی دووه‌م, 2009 [ 12:23 ]
به‌ئاماده‌بونی چه‌ندین كه‌سایه‌تی و هونه‌رمه‌ند له ئێواره‌یه‌كی هونه‌ری له هۆڵی میدیای شاری هه‌ولێر بیست ودوه‌مین ساڵۆگه‌ری هونه‌رمه‌ندی كورد تاهیر تۆفیق به‌رز راگیرا. له‌ڤیستڤاڵه‌كه‌دا چه‌ندین پارچه مۆسیقا له‌لایه‌ن هه‌ردو گروپی نالی وئارسه‌وه پێشكه‌ش كرا، پاشان له‌لایه‌ن هۆمه‌ری دزه‌یی و وریا ئه‌حمه‌د و كریم شاره‌زاو چه‌ند كه‌سێكی نزیك له هونه‌رمه‌ند تاهیر تۆفیقه‌وه باس له ژیانی هونه‌رمه‌ندی كۆچ كرد‌و كرا. میوزه‌ك ژه‌ن فه‌رهه‌نگ غه‌فور له‌لێدوانێكی بۆ سبه‌ی رایگه‌یاند: ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه ناسناوی گه‌لیان پێبه‌خشراوه، یه‌كێك له‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ش مامۆستای تاهیر تۆفیقه كه بوه‌ته پردی په‌ڕینه‌وه له‌نێوان هونه‌مه‌ندانی دوێنێ و ئه‌مڕۆدا. شایه‌نی ئاماژه بۆ كردنه هونه‌رمه‌ند تاهیر تۆفیق له‌شاری كۆیه خزمه‌تی به‌هونه‌ری كوردی كردوه‌و چه‌ند ساڵێكیش له‌شاری هه‌ولێر ژیانی به‌سه‌ر بردوه له‌ماوه‌ی ژیانیدا خزمه‌تی به‌رچاوی به‌هونه‌ری كوردی كردوه.
|
|
|