گه‌ڕانه‌وه

لەسەر ئەرکى بەڕێوەبەرێتى هونەرى سینەماى سلێمانى، لەماوەى داهاتوودا گۆڤارێکى تایبەت بەهونەرى فیلمسازى بڵاو دەبێتەوە.
 

image

  • email Email to a friend
  • print چاپی بکه‌
08 تشرینی دووه‌م, 2009 [ 12:22 ]

ئەم گۆڤارە لە خاوەن ئیمتیازى (ئازاد سەوزە) و سەرنووسەرى کەریم غەفور (کەریمۆک)ە. ئێستا لەقۆناغى دیزایندایەو مەزەندە دەکرێت لەماوەى داهاتوودا بکەوێتە بەر دیدى خوێنەران.

 

لەبارەى گرنگى دەرچوونى ئەم گۆڤارەوە  (کەریمۆک)ى سەرنووسەر گوتى: (رەوتى فیلمسازى لە کوردستان هەنگاوى باشى بڕیوەو بزووتنەوەیەکى سینەمایى ئەگەر لە ئاستى خوازراوییشدا نەبێت دەستى پێکردووە، بەڵام ئەوەى مایەى هەڵوەستەکردن و تێڕامانە تا ئێستا هاوشانى ئەو رەوتە بڵاوکراوەى فیلمسازى لەئاستى نەبوون دایە..! لەژێر رۆشنایى ئەو دیدگایەو بۆ پڕکردنەوەى ئەم بۆشایە بەرچاوە، بەهاوکارى خەمخۆرانى سینەما هەوڵمانداوە گۆڤارێکى تایبەت بەسینەما و فیلمسازى دەربکەین، کەلەم چەند رۆژە دەست بەدیزاینى دەکرێت. هیوامان وایە خزمەتێکى شایستە بەبوارى فیلمسازى بکەین).

  • email Email to a friend
  • print چاپی بکه‌

Website counter
Copyright © 2007- Kurdistan Democratic Party / Second branche/designed by Rashid Botani