ئه‌و خانووه‌ی خوالێخۆشبوو ، مسته‌فا بارزانی له شاری (مۆسكۆ) ی پایته‌ختی وڵاتی رووسیا كه كاتی خۆی بۆماوه‌یه‌ك له نێوان ساڵانی (1946-1958) تێیدا ژیاوه ، ده‌كه‌وێته شه‌قامی ( نۆڤۆسڵۆڤسكای ) نزیك سه‌نته‌ری شار ( ساڤیۆڵسكای ) و برای به‌رێز نیاز لاجانی له فلیمی ( پێشره‌و ) دا به شێوه‌یه‌كی باش به دیده‌نی ئێمه‌ی ئاشنا كردووه .

نووسه‌ر له‌به‌رده‌م ماڵى بارزانى له مۆسكۆ
ئه‌وسه‌رده‌مانه‌ی خوالێخۆشبوو كه له یه‌كێتی سوفیه‌تی پێشوو بوو سه‌ره‌رِای ئاواره‌بوونی ساتێك له‌كاروخه‌بات نه‌وه‌ستا وهه‌میشه بیری له‌وه‌ده‌كرده‌وه به چ شێوازێك بتوانێت خزمه‌تی گه‌له‌كه‌ی بكات ، هه‌ر وه‌كوخۆی گووتویه‌تی : ئه‌گه‌ر به‌من بڵێن خزمه‌تكار زۆر له‌وه پێم خۆشتره كه‌بڵێن سه‌رۆك ، هه‌ر بۆیه له‌و ده‌مانه‌دا ، خوالێخۆشبوو مسته‌فا بارزانی سه‌ردانی ده‌ڤه‌ره كورد نشینه‌كانی ئه‌رمه‌نیاو ئازه‌ربایجان و ناوچه كوردنشینه‌كانى دیكه‌یشى كردووه و له‌هه‌موو شوێنه‌كان رۆڵى خوالێخۆشبوویان به‌رز نرخاندووه تاهه‌نووكه‌شى له‌گه‌ڵدا بێت .
له‌هه‌ر دیدارێك و كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ( بارزانى ) خوالێخۆشبوو هه‌میشه داوای له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی سۆڤێیت كردووه كه ئۆتونومی بداته كوردانی سۆڤیه‌ت ، جیا له‌وه‌ش له سه‌ردانێكیدا بۆ رادیوی ئێریڤان داوای لێ‌كردن كه به‌شی كوردی له‌رادیۆ زیاد بكه‌ن و هه‌ردوو رۆژنامه‌ی( ریاتازه ) و ( ریانو ) كه‌له‌چاپ راوه‌ستابوون له‌ساڵی 1937 وه له سه‌رداوای مسته‌فا بارزانی نه‌مر جارێكی دیكه چاپكرانه‌وه .

بارزانى نه‌مر له سۆڤییه‌ت
كه‌وایه ده‌بێت چ یادگارێك و چ رۆڵێكى مێژوویى له‌م سۆڤێته‌ى جاران و رووسیایه‌ى ئێستا جێهێشتبێت و چ كاریگه‌رییه‌كى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر دیرۆكى كوردانى ئه‌و وڵاته هه‌بووبێت .
له سه‌ردانێكى رۆژنامه‌وانیمدا بۆ شارى مۆسكۆ كه یه‌كێك له پرۆگرامه‌كانم كاركردن بوو له (دوسیه البارزانى فی محفڤه ستالین الفولاژیه ) دۆسییه‌ى بارزانى له به‌ڵگه‌نامه پۆڵایینه‌كانى ستالین‌دا كه نووسه‌رى به ئه‌زموونى كوردى رووسیا ( وه‌زیرى ئه‌شۆ ) نووسیویه‌تى و ئاماژه‌ى به‌و ساته وه‌ختانه داوه كه ( مسته‌فا بارزانى ) چۆن نامه‌ى ئاراسته‌ى ستالین كردووه‌و ره‌وشى ئاواره‌كانى ( مه‌به‌ست پێشمه‌رگه‌كانى ئه‌وسا ) پێراگه‌یاندووه و هه‌روه‌ها باس له زۆر خاڵى گرنگ ده‌كات ، كه تایبه‌تمه‌ندى و گرنگى خۆی هه‌یه له دیرۆكى گه‌لى كوردمان .
ئه‌وه‌بوو چه‌ند جارێك سه‌ردانى ئه‌و ناوچه‌یه‌م كرد كه خانووه‌كه‌ى خوالێخۆشبوو‌ى لێیه‌و له رێگه‌ى رێكخراوى ئۆتۆنۆمى كه‌لتوورى نه‌ته‌وه‌یى كوردى مۆسكۆ هه‌وڵمدا بچمه ناو خانووه‌كه‌وه ، به‌ڵام به داخه‌وه بێسوود بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خانه‌واده‌یه‌كى رووسى تیادا نیشته‌جێن .
به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ى خانووه‌كه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا وێنه‌یى ڤیدیۆیى و فۆتۆم گرتووه بۆ مه‌به‌ستى كاره‌كه‌م ، لێ ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستمه ئاماژه‌ى پێبده‌م ، ئه‌م خانووه بۆ ئێمه‌ى كورد تایبه‌تمه‌ندى گرنگ و به‌نرخى هه‌یه ، بۆیه پێویست بوو له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تى سیاسى كوردستانه‌وه ده‌مێك پێش ئێستاش ، هه‌وڵێكى چرِو پرِ بدرابوایه بۆ كرِینى ئه‌م خانووه بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك مۆزه‌خانه‌یه‌ك بۆ بارزانى نه‌مرو ماڵى كورد له شارى ( مۆسكۆ ) به‌كار بهێنرابوایه ، چوونكه ئه‌وه مێژوویه‌كه مێژوو !!
چونكه ( بارزانى ) به‌ته‌نها موڵكى پارتێك و ناوچه‌یه‌ك نه‌بوو به‌ڵكه موڵكى ته‌واوى كوردستانیان و نه‌ته‌وه‌ى كورد بوو .

ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ى بارزانى نه‌مرى تیا ژیاوه له مۆسكۆ
لێ به‌داخه‌وه هه‌ندێك له به‌رپرسه‌كانی هه‌رێمى كوردستانیش ( فه‌قیرانه ) ! له‌به‌ر گیرفان پرِكردن و بازرگانى كردن به سه‌روه‌ت و سامانى خه‌ڵكییه‌وه ، چ به‌لاى دیرۆك و پێشینه‌كانمانه‌وه دا بچن ، هه‌رله‌و سه‌ردانه‌مدا (ترانزێت ) ه‌كه‌م شارى ئه‌سته‌نبۆڵى وڵاتى توركیا بوو ، رۆژێكیشم له‌وآ به‌سه‌ر برد ، له‌گه‌لڕ یه‌كێك له هاورێكانم چووینه چێشتخانه‌یه‌ك كه یه‌كێكه له ( ئه‌بو شه‌هابه‌كان) ى توركیا بۆ نانخواردنى ژه‌مى نیوه‌رۆ ، دواى نانخواردن چه‌ند كه‌سێكى دیكه‌ى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانیش پێمان ئاشنابوون و باسى ئه‌و چێشتخانه‌یان بۆ كردین ، كه خاوه‌نه‌كه‌ى یه‌كێكه له به‌رپرسه كاربه‌ده‌سته‌كانى ئه‌م هه‌رێمه حه‌یاته‌ى خۆمان و باسیان له‌وه‌شكرد كه به‌رپرسانى ئێمه جگه له چێشتخانه چه‌ندین ئوتێل و موتێل و كۆمپانیایان له وڵاتى توركیا و وڵاتانى ئه‌وروپادا هه‌یه !!
بۆیه به‌خۆمه‌وه نه‌وه‌ستام و كه چێشتخانه‌ى به‌رپرسێكم له ئه‌سته‌نبولڕ وه‌ها به حه‌شامه‌تییه‌وه بینى یه‌كسه‌ر به‌راوردێكم كرد له‌گه‌لڕ ئه‌و خانووه‌ى خوالێخۆشبوو له‌شارى مۆسكۆ تیایدا ژیاوه ، ئینجا له‌وه‌گه‌یشتم كه به‌رپرسه‌كانمان چه‌نده تامه‌زرۆى كۆكردنه‌وه‌ى سه‌روه‌ت و سامان و بازرگانیكردنن ، دیرۆك و سومبل و هێماكانى گه‌لیش ....!!!!