|
|

04 تشرینی دووهم, 2009 [ 17:51 ]
لێكۆلینەوە نوێیەكان نیشان دەدەن جۆرێك رژێمی خۆراكی دەتوانێت كار بكاتە سەر نەخۆشی خەمۆكی، بە پێی هەواڵی"farsnews"و ئەو لێكۆلینەوەی كە لە زانكۆی لەندەن ئەنجام دراوە نیشانی داوە ئەو كەسانەی گیا و سەوزە و مێوە و ماسی زۆر دەخۆن كەمتر توشی نەخۆشی خەمۆكی دێن. ئەم لێكۆلینەوەیە لە سەر 3هەزار و 500 كەسی بە ساڵاچوو ئەنجام دراوەو لەم لێكۆلینەوەیەدا تەواوی تایبەتمەندی و باری تەندروستی و دەروونی یان لە 5ساڵ دا تاووتوێ كراوەو ئەنجامی ئەم لێكۆلینەوەیەش لە گۆڤاری"psychiatry"بە چاپ گەیشتووە. ئەم گروپە لێكۆلەرە بۆجاری یەكەمە كە لێكۆلینەوەێك لەمبارەوە لە سەر مرۆڤەكانی بریتانیا ئەنجام بدەن،كۆمەلگای بریتانی كەمتر كەلك لە خۆاردنەكانی بە هێز وزیاتریش خۆاردنی چەورو شرین دەخۆن.
K.tv
|
|
|