|
|

04 تشرینی دووه‌م, 2009 [ 11:47 ]
ماهر علی / سوید کوردستان دابه‌شی چه‌ند ووڵاتێک کراوه که هیچ کامێکیان بڕوایان به دیموکراسی و مافی مرۆڤ نییه. به‌سه‌ر چوار وڵاتی تا سه‌ر ئێسقان دواکه‌وتووی عقڵ به‌ستووی ڕه‌گه‌ز په‌رستدا به‌شکراوه. هه‌ندێ جار که مرۆڤ تووڕه ده‌بێت، ده‌ڵێت : خۆزگه دوژمنه‌که‌شم عاقڵ ده‌بوو. بۆ؟ بۆ ئه‌وه‌ی لێت تێبگات و تووشی کێشه نه‌بیت. مه‌خابن ئه‌م دوژمنانه‌ی ئێمه ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن هونه‌ر و عه‌قڵ چییه، نیانه. بۆ نه‌هامه‌تی میلله‌تی کورد وڵاتانی ده‌وروبه‌ریشمان به هه‌مان شێوه بیر ده‌که‌نه‌وه و هه‌مان هه‌ڵوێستیان هه‌یه به‌رامبه به نه‌ته‌وه‌ی کورد. چۆن ؟ نموونه‌مان زۆره ، به‌ڵام ئێمه ته‌نها نموونه‌یه‌کی بچوک باس ده‌که‌ین. کاتێک ڕۆژنامه‌نووسێ پرسیارێک له یه‌کێ له وه‌زیره‌کانی وڵاتانی ده‌وروبه‌ری ئێراق ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی ئێراق ده‌کات، هه‌موویان یه‌ک وه‌ڵامیان هه‌یه ،ده‌ڵێن: ده‌بێت یه‌ک ڕیزی خاکی ئێراق بپارێزرێت !! . سه‌یری ئه‌م وه‌ڵامه بکه‌ن و خۆتان سه‌رپشکبن، که‌چی خۆیان به‌هه‌موو شێوازێک دزه ده‌که‌نه ناو خاکی ئێراق و هه‌رچی تێرۆریسته ئامدیوی ده‌که‌ن و به هه‌زاران مرۆڤی ئێراقیان کوشتووه ، ئه‌وه به ڕه‌وا ده‌زانن، که‌چی مافی ڕه‌وای کورد به بڤه یان تاوانی داده‌نێن. بێگومان هه‌موویان مه‌به‌ستیان ته‌نها ئێمه‌ی کورده و هیچی تر. که‌واته کورد بووه به ڕێژه‌ی نه‌گۆڕ و هه‌موو هاوکێشه‌کان به‌بێ کورد نابێت. ئێمه له باشوری کوردستان و شمالنا الحبیب له ئێراق ، ده‌ستمان له خواستی هه‌زارساڵه‌ی ملێونان کورد هه‌ڵگرتووه و چاوه‌ڕێی ده‌ستی ئێراقی به‌ناو فیدرال ده‌که‌ین و خۆمان به وانه‌وه گرێداوه و که‌چی شۆڤێنی فارس و عاره‌ب و تورک ، ئه‌وه‌شمان پێڕانابینن . ئه‌وه‌تا ئێستا ئێمه له ساڵی 2009 دا ده‌ژین و شۆڤێنیه‌کانی عاره‌ب ناتوانن بڕیاری هه‌ڵبژاردنێک له ئێراقدا بده‌ن ، ئه‌ویش له به‌ر شاری که‌رکوکه و که‌رکوکیش کوردی زۆر تیایه و هه‌مووشیان باش ده‌زانن که ئه‌و شاره شارێکی کوردستانییه و کورد خاوه‌نیه‌تی، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌تا بتوانن له‌مپه‌ری بۆ دروست ده‌که‌ن تاوه‌کو هه‌ڵبژاردنی تیا ئه‌نجام نه‌درێت. ده‌مه‌وێ لێره‌شدا وه‌ڵامی ئه‌و کوردانه‌ش بده‌مه‌وه که ماوه‌یه‌که هێرشیان کردۆته سه‌ر هاوپه‌یمانی کوردستانی و سه‌رکردایه‌تی کورد و به‌وه تاوانباریان ده‌که‌ن که هیچیان بۆ کورد نه‌کرووه و به نیازیشن بیان ده‌نه دادگا. من ناڵێم کوردستان شامی شه‌ریفه و هه‌موو شتێک ته‌واوه و که‌م و کوڕیمان نییه. مرۆڤ ده‌بێت به ویژدانه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ مه‌سئه‌له چاره‌نووس سازه‌کان بکات. سه‌رکردایه‌تی کوردستانی ئه‌وه‌ته‌ی هه‌ن چ له شاخ و چ له ناو شاردا هه‌رده‌م له هه‌وڵی باشکردنی ژیانی گه‌لی کوردا بوون، هه‌رده‌م له شۆڕش و خه‌بات دا بوون و به هازاران شه‌هید و ئه‌نفال و قوربانی داوه. که‌چی ئێستا کۆمه‌ڵێک هاتوون و ده‌یانه‌وێ هه‌رچی ڕابووردوه بیسڕنه‌وه و ته‌نانه‌ت ووشه‌یه‌کی نه‌شیاویش بۆ پێشمه‌رگه دابتاشن و بیکه‌نه میلیشیا . سه‌رکردایه‌تی کورد و به تایبه‌تی سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی هه‌میشه خاوه‌نی هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌ییانه و مه‌ردانه‌ی خۆیان بوون و پێگه‌ی کوردیان به‌رز ڕاگرتووه . جارێکی دی سه‌رۆک بارزانی هه‌ڵوێستێکی تری تۆمار کرد که له ڕۆژی ڕاگه‌یاندنی کابینه‌ی شه‌شه‌مدا و بۆ پشتگیری کوردستانی بوونی که‌رکوک ، دووپاتی کرده‌وه که که‌رکوک هێڵی سووره و نابێ بیبه‌زێنن و فه‌رمووی له که‌سیشی قبوڵ ناکه‌ین و سازشی له سه‌ر ناکه‌ین. ده‌با هه‌موومان وه‌ک سه‌رۆک بارزانی خاوه‌نی ئه‌و هه‌ڵوێسته بین و واز له هه‌ندێ ده‌سکه‌وتی کاتی خۆمان بهێنین و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای کورد بخه‌ینه سه‌روو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی حزب و لیست و که‌سه‌کانه‌وه. کورد ده‌بێت به یه‌ک هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر ده‌سته‌ڵاتی ناوه‌ند بووه‌ستین و داخوازیه‌کانمان یه‌کبخه‌ین و پێداگریش بین له‌سه‌ر مافه ڕه‌واکانمان، کورد له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌دایه با هه‌موومان ده‌ست له ناوده‌ستی یه‌کدی بنێین و ڕق و کینه وه‌لانێین و له‌ڕووی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌دا بوه‌ستینه‌وه .
|
|
|