|
|

03 تشرینی دووهم, 2009 [ 10:30 ]
ڕاستە کوردستان پێشوازى لە ژمارەیەک وەزیرى دەرەوەى وڵاتان کردووە بەڵام پێشوازیکردنى ئەم جارەیان جیاوازبوو لە جارانى پێشتر ، چونکە وڵاتێک لە دەرگایى کوردستانیدا پێشتر لەوانەیە هەر خەیاڵیشیان لێ نەکردبوایەوە بەهۆى لەبەر چاونەگرتنى ئەو بارە تایبەتمەندیەى لەم هەرێمە بوونى هەیە ، تورکیا نەک بەشێوەیەکى ڕاستەوخۆ بەڵکو لە چوار چێوەى ووڵاتى عێراقدا ئامادەنەبوو تعامل لەگەڵ کوردستاندا بکات لەگەڵ سەرکردایەتیەکەى گفتووگۆبکات ، ڕاستە لە ڕابردوودا لەوانەیە لەسەر مێزى گفتووگۆ دانیشتبن لەگەڵ سەرکردایەتى کوردى بەڵام ناوەڕۆکى دانیشتنەکانى ڕابردوو ئەوەى لێدەخوێندرایەوە ئاراستەکان لە بەرژەوەندى تورکیابێت و زیانى بۆ ئێمە هەبێت ئەمەش ڕەتکراوەتەوەو پەسەند نەکراوە . ئەوەى گرنگە ئەوەیە بۆ تورکیا ئەمجارە لە ئاستێکى دیبلۆماسیەتى بەرز لەدەرگایى کوردستانیدا؟ خۆ ئێمە دەمێکە داوایى ئەمەمان کردووە ، هەموومان قورسایى تورکیا لە ناتۆ دەبینین ، هەروەها پێمان وایە تورکیا هاو پەیمانیەکى بەهێزوو گەورەى وڵاتە یەکگرتوەکان و ئیسرائیلە و پەیوەندیشى لەگەڵ وڵاتانى دراوسێ و دڵڕەقى وەک وسوریا و ئێران بەرامبەر کوردستان باشە ، لە ناوەخۆیى تورکیاش لە ڕووى سەربازى و ئابووریەوە کە دووپێگەى هەرە گرنگى سەرکەوتنى سیاسەتى هەروڵاتێکن بەهێزە ئەى بۆچى ئێستا ئەمنیەتى ئێمە بۆ ئەوان هى ئەوانیش بۆ ئێمە گرنگە ؟ لە ڕاستیدا بە پلە یەک پێدەچێت سەرجەم ئەو گۆڕانکاریە ئیجابیانەى لە هەڵوێستى تورکیا بەدى دەکرێت بەرامبەر یەکێتى ئەوڕوپا و یۆنان و ئەرمینیا و کوردستانى باکور و باشوور بگەڕێتەوە بۆ بەکارهێنانى ئەقڵیەتێکى سەردەمى لە لایەن سەرکردایەتى پارتى دەسەڵاتدار لە حکومەتى تورکیا لە نێوانیشیان سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و وەزیرى دەرەوەى تورکیا . ئەمانە زیاتر شێوازى گفتوگۆى میانڕەوانە دەگرنەبەر زۆرباشیش خوێندنەوەیان بۆ چەندین ساڵ ئیدارەکردن و ئەزموونى کوردستان هەیە بەوەى واقعێکە و هەیە و دەبێت بزانرێت .لە لایەکى تریش هەست بەو پاڵەپەستۆیە دەکەن کە لە لایەن یەکێتى ئەوڕووپا وە دەخرێتەسەریان بۆ ئەوەى تادەکرێت خۆیان بگونجێنن لەگەڵ ئەو مەرجانەى بۆیان دانراوە بۆ وەرگرتن لەو یەکێتیە . ڕۆلى کوردەکانى باکوریش کاریگەرى زۆرى هەیە لەسەر هەڵوێستەکارى حکومەت چونکە لەلایەک ژمارەیەکیان لە نێوو پارتى دادوگەشەپێدان بەشدارن و لە پەرلەمانیش ڕۆلیان هەیە و لە لایەکى تریش پاڵەپەستۆیەکى بەهێزیان لە ڕێگەى پارتى کۆمەڵگەى دیموقرات بە سەرۆکایەتى احمد تورک درووست کردووە زۆرینەشیان تەماشایى حکومەتى هەرێم و بەرەو پێش چوونەکانى دەکەن لە هەموو بوارەکان و بەهێزى ئەم حکومەتە بە بەهێزى خۆیان لە قەڵەم دەدەن و تورکیاش باش دەزانێت سەرکردایەتى کوردستان دەتوانێت کاریگەرى هەبێت لەسەر دیاربەکر ، سەرەرایى سەرجەم ئەم هۆکارانە کوردستانى عێراق بەتایبەت لەم باروودۆخە پێى نایە قۆناغێکى تر کەجیاوازە لە قۆناغەکانى رابردوو بەهۆى سەرکەوتنى هەڵبژاردنەکانى 25/7/2009 هەڵبژاردنى ڕاستەوخۆى سەرۆکى هەرێم بەڕێژەیەکى گرنگ و باوەرپێکراو پێکهێنانى کابینەى شەشەمى حکومەت بەزۆرینەى دەنگى ئەندامانى پەرلەمانى کوردستان کابینەیەک کەسەرەراى چەندین هەوڵى ناوەخۆ و دەرەکى بۆ دروستکرنى کێشە لە بەردەمى کەچى توانى زۆربەى لایەنە سیاسى و پێکهاتە نەتەوەیەکان لە خۆى بگرێت بەهەبوونى ئۆپۆزسیۆنیش کە ئامۆژگارى کارى چاک و بەرهەمى باشى بۆ کراوە ، ئەوەى گرنگ بوو گۆڕینەوەى دەسەڵاتێک بوو لەم حکومەتە لەنێوان دووپارتى هاوپەیمانى و خاوەن ڕێکەوتنێکى ستراتیژى ئەمەش پەیامێک بوو لەم بۆ هەموولایەک لە هەر ئاستێک کە پارتى ویەکێتى ئارەزووى چەسپاندنى بنەما کانى دیموکراسین لەم هەرێمە داو ئامادەشن لەم پێناوەدا قوربانى بدەن بە شایەتى دانى ئەوەى تاکە لایەن لە پێکهێنانى ئەم کابنەیەدا قوربانى زیاترى دابێت پارتى دیموکراتى کوردستان بوو بە بەراورد لەگەڵ ژمارەی کورسیەکانى پەرلمانى بۆیە چۆن هەڵبژاردن سەرکەتنى بەدەست هێنا قۆناغى دوایى هەڵبژاردنیش سەرکەوتنى بەدەست هێنا کە پێکهێنانى کابینەیەکى تازەبوو .ئەمە ڕایى هەرێمى و نێودەوڵەتى زۆر بەباشى بەسەر هەرێمى کوردستاندا شکاندەوە گەیشتنە ئەو بڕوایەى کوردستان دەیەوێت هەرێمێکى پێشکەوتوو خوازبێت ، هەربۆیە یەکێ لەو وڵاتانەى کاریگەرەو کاریگەرى لێ دەکرێت لەکاتى گۆڕانى ئەم جۆرە هاوکێشانە تورکیا بوو یەکسەریش ویستى لە کاتى کردنەوەى کونسوڵخانەکانى لە عێراق چاویان بە سەرکردایەتى کوردستان بکەوێت لە هەولێر و لەسەر مێزى گفتوگۆ بەشێوەیەکى سەرەتایى دابنیشن ، لێرەدا بە سوپاى تورکیا و پارتە نەیارەکانیان دەڵێین ئێمە لە چوارچێوەى عێراق سەردانى هەولێرمان کردووەو بەڕەسمیش لە تورکیا بەرەو هەولێر بەڕێ نەکەوتووین ، بە هەولێریش دەڵین ئێمە دەمێکە دەمانەوێت پەیوەندیەکانى حکومەتى تورکیا لەگەڵ حکومەتى هەرێم پەرە پێ بدەین و ئەمەش بەڵگەیە بۆ ئەمە ، بە هەرحاڵ دەبێت لە لایەن سەرکردایەتى کوردستانى و حکومەتى تورکیا ئەم قۆناغە نوێیە بەهەند وەربگیرێت و وەک و چۆن لە ڕابردوو کارى بۆ کراوە بەهەمان شێوە ئێستاش کارى بۆ بکرێت و سوودى لێوەربگیرێت و هەمیشەش دەستخۆشى و پاڵپشتى ئەوانە بکرێت کە ئەندازیارى درووستکردنى کارى باشى لەم جۆرەن . ئا: راگەیاندنى لێژنەى ناوچەى دووى زانکۆ
|
|
|