|
|

03 تشرینی دووهم, 2009 [ 10:05 ]
زۆربەمان وا دەزانین هۆتمەیل(hotmail) لە لایەن كەسێكی ئەمهریكاییهوه داهێنراوە. بەڵام کابرایهکی هیندستانی هۆتمهیلی داهێناوە که ناوی(سابیر باتیا)ـیە. دوای ئەوهی ساڵی 1988 (باتیا) بە مەبەستی خوێندن دەچێتە ئەمهریكا و، بڕوانامەی پرۆگرامسازی(بەرنامەنووسین) لە یەكێك لە زانکۆکانی ئەمهریكا وەردەگرێت. (باتیا) بیر لە داهێنانی ئیمەیلێک دەكاتەوە كە به كوردییەكەی خۆمان دهبێته(نامەی گەرماوگەرم). لە ساڵی یەكەمی دامەزراندی (hotmail)ـدا نزیكەی 10 ملیۆن كەس بەشدارییان كردبوو، بۆیە وای لە كۆمپانیای مایكرۆسۆت کرد كە گرێبەستێك لەگەڵ (باتیا)دا بکات. كۆمپانیای مایكرۆسوفت لە هاوینی ساڵی 1997ـدا داوای لە (باتیا) كرد كە(نامەی گەرماوگەرم) بە 50 ملیۆن دۆلار بفرۆشێت، بەڵام (باتیا) داوای زیاتری دەكرد؛ (سابیر) دواجار دوای ماوەیەك گفتۆگۆ لە ساڵی 1998ـدا(نامەی گەرماوگەرم)ـی بە 400 ملیۆن دۆلار فرۆشت، بە مەرجێک كە (باتیا) وەكوو کابرایهکی شارەزا لە كۆمپانیای مایكرۆسۆفتدا دابمەزرێت. ئێستا لە جیهاندا ژمارەی بەشداربووانی (نامەی گەرماوگەرم) گەیشتووهتە 90 میلۆن كەس، ڕۆژ له دوای ڕۆژیش ژمارەی بەشداربووانی زیاتر دهبێت. ئا: سۆران شوكر |
| | |
|
|
|