گه‌ڕانه‌وه

بە بەشدارى فەرهاد پیرباڵ کورسییەکان نمایش دەکرێ
 

image

  • email Email to a friend
  • print چاپی بکه‌
02 تشرینی دووه‌م, 2009 [ 08:44 ]

راگەیاندنى شانۆگەری
وابڕیارە کاتژمێر 4ى ئێوارەى رۆژانى 5و6/10/2009 لە هۆڵی گەلى شارى هەولێر بەڕێوەبەرایەتى شانۆی هەولێر بە هاوکارى ناوەندى داهێنان شانۆگەرى کورسییەکان لە نووسینى یوژین یونسکۆو وەرگێڕانى هەورامان وریا قانیع و ئامادەکردن و دەرهێنانى رۆژگار کەریم رۆژ و بە بەشدارى دکتۆر فەرهاد پیرباڵ و هێرۆ مەولودى و کۆسرەت عەبدولرەحمان نمایش بکا.
دەربارەى هۆکارى بەشداریکردنى لەو شانۆگەرییە، دکتۆر فەرهاد پیرباڵ گوتى: هۆکار لاى من نییە، حەز هەیە، بۆ ئەو ئیشە رۆژگار داواى لێکردم و منیش قبوڵم کرد، هەرچەندە ماوەى 5-6 ساڵ زیاترە چەند برادەرێک داوایان لێکردووم بۆ ئەوەى رۆڵ ببینم، بەڵام نەمکردووە و ئەوجارەشیان لەبەرئەوەى پێشوەخت کەسایەتییەکەم دەناسی و خۆشم دەویست بۆیەش تەنیا لەبەر خاتری رۆژگار بەشداریم لە کارەکە کرد.
هەروەها رۆژگار کەریم رۆژ دەرهێنەرى شانۆگەرییەکە دەربارەى ناوەرۆکى شانۆگەرییەکە و کاتى نمایشی گوتى: کورسییەکان ناوى دیارترین شانۆنامەى یوژین یونسکۆیە، تا ئەمڕۆ لە فەلسەفەى ئەدەبی کوچگەرادا زۆرترین شیکارى بۆ کراوە، کەچی ئەم شانۆنامەیە زیاتر لە 60 ساڵ لەمەوبەر نووسراوەتەوە، بەڵام لەهەمان کاتدا دەقێکى سەردەمیانەیە و لەگەڵ هەموو سەردەمێک دەگونجێ، لەبەرئەوەى کورسی بە واتا ئاساییەکەى ئەگەر شیکارییەکى بۆ بکەین بە ماناى دەسەڵاتە، کە ئەمڕۆش لە هەموو دنیا کێشەى دەسەڵات هەیە، بڕیاریشە لە رۆژانى 5و6/10/2009 لە هۆڵی گەلى شارى هەولێر نمایش بکرێ.
جێی ئاماژەیە رۆژگار کەریم رۆژ دەرچووى لقی دەرهێنانى بەشی شانۆی پەیمانگاى هونەرەجوانەکانەو ئێستا قوتابی دوا قۆناغى بەشی شانۆى کۆلیژی هونەرە جوانەکانە، وەکو دەرهێنەر کارى لە چەندین شانۆگەرى کردووە، لەوانە: "دیمەنێکى خامۆش، شەریف پاشا، گۆرانى چایکا، حەشارگە، کورتە فیلمى دوا دڵۆپ خوێن، بە نیازیشە لە داهاتوودا بۆ تێزى دەرچوونى کار لە دەقی حەشیشەکێشەکانى فەرهاد پیرباڵ بکا.

  • email Email to a friend
  • print چاپی بکه‌

Website counter
Copyright © 2007- Kurdistan Democratic Party / Second branche/designed by Rashid Botani