|
|

01 تشرینی دووه‌م, 2009 [ 16:31 ]
له وڵاتی مه‌غریب سۆزانییه‌ك (له‌شفررشێك) خۆی ده‌كات به مامۆستا و ده‌چێته لای به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه‌ك و بڕوای پێده‌هێنێت كه مامۆستای زمانی ئینگلیزییه، ئیدی له قوتابخانه‌كه ده‌وامی خۆی ده‌كات. له‌مباره‌وه رۆژنامه‌ی (رۆژنامه‌ی یه‌كه‌م)ی مه‌غریبی له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌میدا هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌و سۆزانییه به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه و مامۆستایان و قوتابییه‌كانیشی له‌خشته‌بردووه و خۆی كردووه به مامۆستای ئینگلیزی.هه‌روه‌هارۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه كه ئه‌و سۆزانییه له‌ڕێگه‌ی كاری مامۆستایه‌تیه‌وه چه‌ندین قوتابی كوڕی له‌خشته بردووه و هه‌ر شه‌وێك كوڕێكی بردۆته لای خۆی له ئوتێل و سێكسی له‌گه‌ڵیدا كردووه، ئه‌و كاته‌ش كاره‌كه‌ی ئاشكرابووه كه قوتابییه‌كان له‌نێوان خۆیاندا باسیان كردووه كه چۆن شه‌وان له‌گه‌ڵ مامۆستای ئینگلیزی خۆیاندا رایانبواردووه و تا هواڵه‌كه گه‌یشتۆته به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستایان. كاتێكیش كه كاره‌كه‌ی ئاشكرابووه رایكردووه.هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه كه ئه‌و سۆزانییه‌ك ناوی راسته‌قینه‌ی خۆی به كه‌س نه‌گوتووه و ئێستا كه‌س نازانێت رووی له‌كوێ كردووه.
|
|
|