|
|
_216157043.gif)
01 تشرینی دووه‌م, 2009 [ 09:22 ]
به‌پێی هه‌واڵێكی BBC ساڵانه 7ملیۆن گه‌شتیار له وڵاته جیاجیاكانه‌وه سه‌ردانی توركیا ده‌كه‌ن بۆ خۆشتن له گه‌رماوه
دێرینه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا كه‌به‌وته‌ی گه‌شتیاران تایبه‌تمه‌ندیه‌كی تری هه‌یه‌و جیاوازه له هه‌موو گه‌رماوه‌كانی جیهان .
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه هه‌ریه‌كه له‌و گه‌رماوانه زیاتر له 16ملیۆن دۆلار ده‌كات، كه گه‌وره سه‌رمایه‌دارانی جیهان خوازیارن بیكڕن و زۆرێك له خێزانی سه‌رۆكه ناوداره‌كانیش به نهێنی سه‌ردانی ئه‌م گه‌رماوانه ده‌كه‌ن .
ژماره‌ی ئه‌و گه‌رماوانه له توركیادا 150 گه‌رماوه و زۆربه‌یان توشی داڕمان بون كه له ئێستادا 48یان له‌كاردایه‌و ساڵانه ده‌یان ملیۆن دۆلار سود به داهاتی ئه‌و وڵاته ده‌گه‌یه‌نێت.
لای خۆشیه‌وه حكومه‌تی توركیا بڕیاری داوه بڕێكی زۆر بودجه بۆ بواری گه‌شتیاری ته‌رخان بكات و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌رماوانه بكاته ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی ئه‌مساڵی.
مێژوی گه‌رماوه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نێوان سه‌ده‌كانی 16-18 كه یه‌كه‌م جار له‌وه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه له ساڵی 1650دا له‌سه‌ر داوای ژنی سوڵتانی
عوسمانی ئه‌و كاته له ئه‌سته‌مبوڵ دروستكراوه
مێژوو نوسانی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ڵێن : له‌و كاته‌دا مه‌به‌ست له دروستكردنی ئه‌و گه‌رماوانه بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی بوه له ڕوی ئاینی ئیسلامه‌وه چونكه ئه‌و ساڵانه گرانی ڕوی له وڵاتی توركیا كردوه.
|
|
|