كاری سێكسی گه‌ڵێك سوودو قازانجی هه‌یه ئه‌گه‌ر هاتوو به‌شێوه‌یه‌كی شه‌رعی و زانستی وپێویست ئه‌نجامدرا، پاڵنه‌ری سێكسی له‌هه‌موو مرۆڤێكدا هه‌یه ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م غه‌ریزه‌یه به‌رێگایه‌كی چاك تێر نه‌كرا ئه‌وه تووشی رێگای هه‌ڵه ده‌بێت‌و له‌سه‌ری گوناحبارده‌بی ، ئه‌م كاره‌سوود به‌هه‌ردوولا ده‌گه‌یه‌نی (نێرومێ) ئه‌مه‌ش سووده‌كانی دی: 1- له‌كاتی موماره‌سه‌ی سێیكدا لێكۆڵینه‌وه زاسنتییه‌كان سه‌لماندویانه كه‌ده‌بێته هۆی ده‌ردانی رێژه‌یه‌كی زیاتر له ئه‌یسرۆجین له‌پێستی ئافره‌تدا كه ده‌بێته هۆی زیاتر جوانكردن ونه‌رمكردن و بریقه‌داركردنی پێست و قژ .
2- بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشیان زۆره ده‌بێته هۆی كه‌مكردنی كێش به‌هۆی سوتاندنی هه‌ندێك له‌یه‌كه‌كانی گه‌رمای له‌ش.
3- به‌هۆی ده‌ردانی ئه‌و رێژه عاره‌قه‌ی له‌كاتی هه‌ستان به‌سیكس هه‌ردوو ره‌گه‌زی ژن‌و پیاو ده‌ری ده‌ده‌ن ده‌بێته هۆی بوار كه‌مكردنه‌وه له‌تووش بوونی نه‌خۆشی حه‌ساسیه‌ت پێست‌و ئیلتهاباتی پێست.
4- چاكترین چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی‌و خه‌فه‌ت و دڵته‌نگییه چونكه كاری سیكسی ده‌بێته هۆی ده‌ردانی هۆرمۆنی (endorphins) كه ده‌بێته هۆی پشوودان‌و خاوبوونه‌وه‌ی جه‌سته‌ومێشك.
5- هۆكارێكی یارمه‌تی ده‌ره له‌چاره‌سه‌ری سه‌رئێشه‌و روونه‌دانی شه‌قیقه. چونكه كاری سێكسی ده‌بێته هۆی زیاتر كردنی خوێن ده‌ردان له دڵداو ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئێش‌و ژان به‌تایبه‌ت له‌سه‌ردا.
6- ده‌بێته هۆی كرانه‌وه‌ی لووت كه یارمه‌تی ده‌ره بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی سنگ‌و هه‌ناسه‌دان.
7- ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژی نێوان ژن‌و مێرد‌و ئاسایبی كردنه‌وه‌ی باری ده‌روونی نێوان ژن‌و مێرد به‌تایبه‌ت له‌كاتی ئالۆزبوونی نێوانیان.
8- په‌ناو سایه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌یه كه‌له‌كاتی زیان‌و كێشه‌یه‌كی قورس‌دا په‌نای بۆ ببه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌وكه‌سانه‌ی زۆر سه‌رقاڵن به‌سیاسه‌ت‌و بارزگانی و پیشه‌سازییه‌وه تا په‌نا نه‌به‌نه‌به‌رشتی زیانبه‌خش وه‌ك جگه‌ره‌كێشان‌و تلیاك‌و عاره‌ق خواردنه‌وه، وه‌چاكترین هۆكاره بۆ له‌بیربردنه‌وه‌ی غه‌م‌و به‌ژاره‌و خه‌فه‌ت ، كاری سێكسی له‌سنووری حه‌ڵاڵدا (لتسكنوا الیها) دینێته‌دی‌و هێمنی و ئاسایش به‌خشه له‌كاتی نه‌هامه‌تی‌و ناڕه‌حه‌تیدا.
9- ئه‌نجامدانی كاری سێكسی به‌شێوه‌یه‌كی رێك و دروست ده‌بێته هۆی ده‌ردانی چه‌ندین هۆرمۆن‌و مادده‌كیمیاوییه‌كان كه‌توانا ده‌به‌خشێته خانه‌كانی له‌ش ئافره‌ت بۆ به‌رگری كردن له‌دوور كه‌وتنه‌وه له‌نه‌خۆشی سه‌ره‌تانی مه‌مك‌و ره‌حم.
10- ئه‌نجامدانی سێكس به‌شێوه‌یه‌كی زانستی‌و دروست سووری مانگانه‌ی ئافره‌ت رێك ده‌خات‌و ده‌بێته هۆی ده‌ردانی هۆرمۆنی (پرۆمسترۆن) كه بواری نه‌زۆكی كه‌متر ده‌كاته‌وه. كه‌واته پێویسته له‌سه‌ر هه‌ردوو ره‌گه‌ز هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن بۆ فه‌راهه‌م هێنانی وه‌زعیه‌تێك كه‌هه‌میشه‌و به‌رده‌وام ئاماده بن بۆ اری سێكسی له‌گه‌ڵا یه‌كتر، موماره‌سه‌ی سێكس جگه له‌وتام چێژه‌ی كه‌ده‌یبه‌خشێته هه‌ردوولاو ئه‌و سووده زانستییانه‌ی كه‌ئاماژه‌مان پێكرد هۆی مانه‌وه‌ی نه‌ژادی مرۆڤایه‌تییه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته زوو زوو پێویسته په‌نای بۆ ببردرێ، دووركه‌وتنه‌وه له‌كاری سێكسی جگه له ده‌ست دانی ئه‌و هه‌موو سوودانه‌ی باس كران چه‌ندان زه‌ره‌روو زیانیش بۆ ره‌گه‌زی نێرومێ دروست ده‌كات.