|
|

30 تشرینی یه‌کوم, 2009 [ 07:52 ]
قه‌یرانی دارایی جیهان كاریگه‌ری له‌سه‌ر پیشه‌سازی سێكس له وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مریكا دروست كردووه و بۆ یه‌كه‌مجاریش له‌مێژووی خۆیدا داهاتی ئه‌و كه‌رته به‌شێوه‌یه‌كی زۆر كه‌می كردووه. كۆمپانیای XBIZ تایبه‌ت به‌بواره جیاجیاكانی پیشه‌سازی سێكس رایگه‌یاند: چه‌ته‌یی و دانانی ڤیدیۆ و دیمه‌نه سێكسییه‌كان به‌خۆڕایی له‌سه‌ر ئینته‌رنێت و چه‌ند به‌ربه‌ستێكی یاسایی كاریگه‌ریان له‌سه‌ر فرۆشی كه‌ره‌سته سێكسیه‌كان به‌جێهێشتووه. ئه‌لیك هیلمی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاكه ده‌ڵێت: "كه‌رتی ته‌رفیهی سێكسی بۆ یه‌كه‌مجاره له‌مێژووی خۆیدا به‌و شێوه‌یه داهاتی بێته خواره‌وه". لای خۆشیه‌وه دان ئادامز سه‌رنووسه‌ری ده‌زگای ماگنا بۆ بڵاوكردنه‌وه رایگه‌یاند كه‌رتی بڵاوكردنه‌وه له‌پیشه‌سازی سێكس گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی به‌خۆوه ده‌بینێت به‌هۆی په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی كه‌مخه‌رجی. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد ئه‌و بڵاوكراوانه‌ی چاپ ده‌كرێن له‌بواری سێكسدا هه‌مویان له‌رووی داهات و فرۆشه‌وه روویان له‌كزی كردووه و كۆمپانیا گه‌وره‌كانیش ده‌زانن خوێنه‌ران چی‌یان ده‌وێت، بۆیه له‌م قه‌یرانه‌دا ته‌نها ئه‌و كۆمپانیا گه‌ورانه ده‌توانن له‌سه‌ر پێی خۆیان بمێننه‌وه و شكست نه‌هێنن. ده‌زگای ماگنا بۆ بڵاوكردنه‌وه ئیدیعای ئه‌وه ده‌كات كه گه‌وره‌ترین ده‌زگای چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆڤاری سێكسیه و زیاتر له 60 گۆڤاری جۆراجۆر ده‌رده‌كات‌و داهاتی فرۆشه‌كانیشی مانگانه ده‌گاته 1 ملیۆن دۆلار. هاوكات مارسی هێرس خاوه‌نی كۆمپانیای "فیفید" ی تایبه‌ت به‌به‌رهه‌مهێنانی فیلمی سێكسی نیگه‌رانی خۆی له‌كزبوونی پیشه‌سازی سێكس ده‌ربڕی و وتی: "قه‌یرانی ئابوری زیانی به‌پیشه‌سازی سێكس گه‌یاندووه به‌تایبه‌ت فرۆشتنی سیدی و فیلم، به‌ڵام ئینته‌رنێت هه‌ندێك له‌زیانه‌كانی بۆ قه‌ره‌بووكردوینه‌ته‌وه". جێی ئاماژه‌یه كه‌رتی پیشه‌سازی سێكس له‌هه‌موو جیهاندا له‌رووی داهات و فرۆشه‌وه كزی به‌خۆوه بینیوه ئه‌وه‌ش پاڵی به‌هه‌ندێكه‌وه ناوه گۆڕانكاری‌و نوێكردنه‌وه له‌خزمه‌تگوزاریه‌كانیاندا بكه‌ن و نرخه‌كانیش كه‌م بكه‌نه‌وه.
|
|
|