كورته‌یه‌ك له‌ژیانی سه‌رۆك و جێگری سه‌رك و وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێم:
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح(جێگری سکرتیری گشتی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان)ە
راسپێردراو بۆ پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران
*د.به‌رهه‌م له ساڵى 1960 له شارى سلێمانى له‌دایكبووه.
* له كۆتایی ساڵى 1976 په‌یوه‌ندیی كردووه به ریزه‌كانى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه.
* له ساڵى 1979 دووجار له لایه‌ن رژێمى به‌عسه‌وه ده‌سگیركراوه به تۆمه‌تى په‌یوه‌ندیكردن به‌ریزه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازی كوردستان.
* دواى ئازادكردنى له زیندان، خوێندنى ئاماده‌یی به سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو كردووه و پله‌ى یه‌كه‌مى له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و پله‌ى سێیه‌مى له سه‌ر ئاستى عیراق به‌ده‌ستهێناوه.
* له‌سه‌ره‌تاى هه‌شتاكانه‌وه بۆته ئه‌ندامى رێكخستنه‌كانى ئه‌وروپاى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بۆته به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى یه‌كێتى له له‌نده‌نى پایته‌ختى به‌ریتانیا.
* سه‌ربارى قاڵبوونى به خه‌باتى سیاسى، خوێندنى زانكۆى ته‌واو كردووه، بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆسى له ئه‌ندازیارى مه‌ده‌نى و بیناسازی ساڵى 1983 له زانكۆى كاردیف له به‌ریتانیا به‌ده‌ستهێنا.
* خاوه‌نى بڕوانامه‌ى دكتۆرایه له بوارى ئامار و پراكتیزه‌كردنى كۆمپیوته‌ر له ئه‌ندازیارى گشتى له ساڵى 1987 له زانكۆى لیڤه‌ربولأ له به‌ریتانیا.
* وه‌ك ئه‌ندازیارى راوێژكار له كۆمپانیایه‌كى ئه‌وروپى كارى كردووه.
* له یه‌كه‌مین كۆنگره‌ى یه‌كێتى به ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى هه‌ڵبژێدراوه و ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنى مه‌كته‌بى په‌یوه‌ندییه‌كانى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكاى پێسپێردراوه.
* نوێنه‌رى یه‌كه‌مین كابینه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بووه و به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه له ئه‌مریكا بووه له واشنتۆن.
* سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان - ئیداره‌ى سلێمانى بووه له ماوه‌ى نێوان كانونى دووه‌مى 2001 و ناوه‌ڕاستى 2004.
* له دواى رووخانى رژێم بووه به جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى حكومه‌تى كاتیی عیراق و پاشان بووه به وه‌زیرى پلاندانان له حكومه‌تى ئینتقالى عیراق و دواتر بۆته جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌ڵبژێردراوى عیراق.
* سه‌رۆكى لیستى كوردستانى بووه بۆ به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له رۆژى 25/7/2009.
ئازاد محه‌مه‌د نه‌جیب به‌رواری(ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان)ە
پێشنیازكراو بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
*ساڵ و شوێنی له‌دایك بوون: 16ی ئابی 1946 له‌شاری مه‌هابادی پایته‌ختی كۆماری دیموكراتی كوردستان له‌دایكبووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی باوكی و خانه‌واده‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی بارزان بوون، له‌گه‌ڵ بارزانیی نه‌مر به‌شدارییان له به‌رگرییه‌كانی كۆماری دیموكراتی كوردستان له مه‌هاباد كردووه
*پله‌ی خوێندن: ساڵی 1966 - 1967 له كۆلێژی زانستی به‌شی كیمیای زانكۆی مووسڵ وه‌رده‌گیرێ، به‌ڵام له‌سه‌ر چالاكییه سیاسییه‌كانی ده‌ستگیر ده‌كرێ و بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی بۆ زانكۆی به‌سرا ده‌درێ، دواتر له 1972 زانكۆ ته‌واو ده‌كات
* ساڵی 1963 له‌سه‌ر چالاكی و هه‌ڵوێستی سیاسی و كوردایه‌تی بۆ ماوه‌ی 3 مانگ له موسه‌یه‌ب ده‌ستگیر ده‌كرێ و ساڵی 1968 جارێكی دیكه هه‌ر له‌به‌ر چالاكییه سیاسییه‌كانی له ڕومادی ده‌ستگیر ده‌كرێته‌وه
*ساڵی 1964 بۆته ئه‌ندامی پارتی دیموكراتی كوردستان و ساڵی 1970 ده‌بێته ئه‌ندامی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان.
* ساڵی 1972 په‌یوه‌ندی به شۆڕشی ئه‌یلوول ده‌كات و ده‌بێته پێشمه‌رگه.
*ساڵی 1975 دوای نسكۆ ئاواره‌ی ئێران بووه، به‌ڵام له‌وێ هاریكاری شه‌هیدی هه‌میشه زیندوو ئیدریس بارزانی ده‌كات له كاروباری رێكخستن و هاریكاری شۆڕش و په‌ناهه‌نده‌كان.
*له دامه‌زراندنی سه‌ركردایه‌تی كاتی ڕۆڵێكی كارای هه‌بوو، بۆیه 1977 جارێكی دیكه په‌یوه‌ندی به شۆڕش كردۆته‌وه.
*ساڵی 1979 له كۆنگره‌ی نوێی پارتی دیموكراتی كوردستاندا ده‌بێته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، هاوكات ده‌بێته به‌رپرسی لقی 3 و 5.
*ساڵی 1979 له‌وكاته‌ی ڕژێمی گۆڕبه‌گۆڕ هه‌وڵی تیرۆركردنی سه‌رۆك بارزانی دا، ئازاد به‌رواری له‌وێ ئاماده‌بوو، له‌و هه‌وڵه‌دا بریندار بوو.
*ساڵی 1982 بۆته به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی و به‌ره‌ی كوردستانی له سووریا.
*ساڵی 1993 له كۆنگره‌ی 11ی پارتی بۆته ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندی ئیقلیمی و نیشتمانی.
*ساڵی 1996 ده‌بێته كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی ڕێكخستن.
*ساڵی 1999 جارێكی دیكه له كۆنگره‌ی 12دا به ئه‌ندام مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
*ساڵانی 2001 - 2004 به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن بوو
*زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی و فارسی به چاكی ده‌زانێ، هه‌روه‌ها تا ڕاده‌یه‌كیش زمانی ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی ده‌زانێت.
*له په‌یوه‌ندی و گفتوگۆكاندا ئه‌زموونێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌یه‌و ناوه‌نده سیاسییه‌كان به یه‌كێك له ئه‌ندامه هێمن و چالاكه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌سفی ده‌كه‌ن، هاوكات ئاره‌زووی به‌خوێندنه‌وه‌ی مێژوو سیاسه‌ت هه‌یه
* خێزانداره‌و 2 منداڵی هه‌یه.
ره‌ئوف ره‌شید عه‌بدولڕه‌حمان
لەسەر لیستی"پارتی دیموکراتی کوردستان" ە
پێشنیازكراو بۆ وه‌زیری داد
*ساڵ و شوێنی له‌دایكبوون: 1947 هه‌ڵه‌بجه
*پله‌ی خوێندن: ده‌رچووی كۆلیژی ماف زانكۆی به‌غدا-1963
*له‌ساڵی 1970 بۆته ئه‌ندامی یه‌ده‌گی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی عیراق
*له‌ساڵی 1984تاكو 1991 راهێنه‌ری ژووری پارێزه‌ران بووه له سلێمانی
*ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری رێكخراوی مافی مرۆڤ له‌كوردستان و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان و كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی هه‌ڵبجه بووه.
*له‌ساڵی 1997 بۆته دادوه‌ر له دادگای هه‌ولێر
*له‌ساڵی 2004دا دوای ده‌رچوونی یاسای دادگای باڵای تاوانه‌كان بۆ دادگایی كردنی سه‌رانی رژێمی به‌عس، له‌دادگای ناوبراو ئینتداب كراوه بۆ ئه‌ندامی دادگای تاوان.
*سه‌رۆكی ده‌سته‌ی یه‌كه‌می دادگای تاوان بووه له‌به‌غدا له داواكانی (دوجه‌یل، بازرگانه‌كان، بارزانییه‌كان، كوردی فه‌یلی و كوشتنی نه‌یارانی سیاسی)
*خێزانداره.
جه‌عفه‌ر مسته‌فا عه‌لى(ئەندمای سەرکردایەتی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان)ە
پێشنیازكراو بۆ وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه.
*ساڵ و شوێنی له‌دایك بوون: 1956 - قه‌ره‌داغ.
*په‌له‌ی خوێندن: تاكو پۆلى پێنجه‌مى ئاماده‌یی خوێنده‌وه.
*ساڵى 1969 بۆته پێشمه‌رگه‌و له ساڵى 1975 په‌یوه‌ندیی كردووه به شۆڕشى نوێ و له ناوچه جیاجیاكانى كوردستان پێشمه‌رگایه‌تى كردووه.
*له ساڵى 1997 بۆته بریكاری وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له ئیداره‌ى سلێمانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
*ساڵى 2004 بۆته ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان.
*ساڵى 2006 بۆته وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى پێشمه‌رگه و له‌گه‌لأ یه‌كگرتنه‌وه‌ى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، بۆته وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستان.
*خێزانداره.
عه‌بدولكه‌ریم سولتان عه‌بدوڵڵا(ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان)ە
پێشنیازكراو بۆ وه‌زیری ناوخۆ
*ساڵ و شوێنی له‌دایكبوون:1950 شه‌نگار
*پله‌ی خوێندن: ده‌رچووی كۆلیژی یاسا‌و رامیاری زانكۆی به‌غدا- 1971
*له‌ساڵانی 1971 تاكو 1973 له‌به‌غدا كاری پارێزه‌ری كردووه
*له‌ساڵی 1993 تاكو 1994 به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی هه‌رێم بووه
* ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانه
* له‌ساڵی 2001 وه وه‌زیری ناوخۆیه تاكو ئێستا
بایز سه‌عید محه‌مه‌د تاڵه‌بانی
لەسەر لیستی"یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان" ە
پێشنیازكراو بۆ وه‌زیری دارایی
*ساڵ و شوێنی له‌دایكبوون: 1944 كه‌ركوك
*پله‌ی خوێندن: ده‌رچووی ئاماده‌یی.
*له‌ساڵی 1968ه‌وه وه‌كو فه‌رمانبه‌ر دامه‌زراوه.
*12 خولی راهێنانی دارایی له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بینیوه.
*یه‌كێك بووه له دامه‌زرێنه‌رانی دیوانی چاودێری دارایی و بۆ ماوه‌ی 6 ساڵیش سه‌رۆكی دیوان بووه.
*له‌ساڵ 2002 بۆته وه‌زیری دارایی و ئابووری (ئیداره‌ی سلێمانی)
*له‌ساڵی 2006 بۆته وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری دارایی.
*له‌ساڵی 2008ه‌وه بۆته وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان.
*له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستاندا دوایین پله‌ی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی دارایی و لێپرسراوی ده‌زگای چاودێری دارایی گشتی بووه.
د. عه‌بدوڵڵا عه‌بدولره‌حمان عه‌بدوڵڵا (ئاشتی هه‌ورامی)
لەسەر لیستی"پارتی دیموکراتی کوردستان" ە
پێشنیازكراو بۆ وه‌زیری سه‌رچاوه سروشتیه‌كان
*ساڵ و شوێنی له‌دایك بوون: 1948 سلێمانی
* پله‌ی خوێندن: به‌كالۆریۆس له‌ئه‌ندازیاری نه‌وت له 1971 له زانكۆى به‌غدا.
* له ساڵى 1971 تاكو 1974 ئه‌ندازیار بووه له كۆمپانیاى نه‌وتى نیشتمانى عیراق له به‌سره.
*له‌ساڵی 1978 دكتۆرای له‌ئه‌ندازیاری یه‌ده‌گی نه‌وتی له‌سكۆتله‌ندا وه‌رگرتووه.
*له‌ساڵی 1975 تاكو 1982 له‌كۆمپانیای british national oil company و north sea له سكۆتله‌ند وه‌كو ئه‌ندازیار كاری كردووه.
* له ساڵى 1982 تاكو ساڵى 1985 له‌گه‌لأ كۆمپانیاى intera له له‌نده‌ن ئه‌ندازیارى گه‌وره‌ى نه‌وت بووه.
* له‌ساڵی 1985 تاكو 1988 سه‌رۆكی ئه‌ندازیاران بوو له‌كۆمپانیای Exploration Consultants دا له به‌ریتانیا.
* له‌ساڵی 1988 تاكو 1999 خاوه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌ری Duke Engineering & Services Limited بووه له به‌ریتانیا.
*له‌ساڵی 1999 تاكو 2006 سه‌رۆكی كۆمپانیای ECL- Exploration Consultants Group Plc بووه له به‌ریتانیا.
**له‌ساڵی 2006 وه له‌كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان بووه.
*خێزانداره.
د.تاهیر عه‌بدوڵڵا حسێن هه‌ورامی
لەسەر لیستی"یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان" ە
پێشنیازكراو بۆ وه‌زیری ته‌ندروستی
* ساڵ و شوێنی له‌دایكبوون: 1955 ته‌وێڵه
* پله‌ی خوێنده‌واری: پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر له نه‌شته‌رگه‌رى گشتیدا
* ساڵى 1980 ده‌رچووی كۆلیژی پزیشكی له زانكۆی موسڵ.
*له‌ساڵی 1989 دبلۆمی باڵای نه‌شته‌رگه‌ریی له‌به‌غدا وه‌رگرتووه.
*له‌ساڵی 1991 دكتۆراى له نه‌شته‌رگه‌ریی گشتیدا وه‌رگرتووه.
* له‌ساڵی 1998 دا بۆته سه‌رۆكی سه‌ندیكانی پزیشكانی كوردستان بۆ ماوه‌ی 9 ساڵ.
* له‌ساڵی 2002دا بۆته پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر له‌زانكۆی سلێمانی.
*له‌ساڵی 2007 دا پله‌ى راوێژكارى نه‌شته‌رگه‌رى وه‌رگرتووه.
*ئه‌ندامی ده‌سته‌ی باڵا و دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكانی كوردستانه.
*له‌ساڵی 2008دا دبلۆمی نه‌شته‌رگه‌ریی له نیوده‌لهی وه‌رگرتووه.
* به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌كانى فێركارى سلێمانى و چوارباخ و سه‌رۆكى به‌شى نه‌شته‌رگه‌رى له زانكۆى سلێمانى و به‌ڕێوه‌به‌رێتى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى بووه.
* ئه‌ندامى كۆمه‌ڵه‌ى رووناكبیرى هه‌ورامان و ئه‌ندامى كۆمه‌ڵه‌ى هه‌ناوبینى و نه‌شته‌رگه‌رى ئه‌مریكی و جیهانییه.
*خێزانداره.
سه‌فین محسن محه‌مه‌د ئه‌مین دزه‌یی(ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان)ە
پێشنیازكراو بۆ وه‌زیری په‌ره‌وه‌رده
*ساڵ و شوێنی له‌دایكبوون: 1963 هه‌ولێر
*پله‌ی خوێندن: ده‌رچووی كۆلیژی (maidenhead) به‌شی هونه‌رو دیزاین له ئینگلته‌را.
* له‌ساڵانی 1980 تا 1989 ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كورد له ئه‌وروپا بووه و پاشان بۆته ئه‌ندامی سكرتاریه‌تی گشتی كۆمه‌ڵه‌ی ناوبراو‌و لێپرسراوی لقی به‌ریتانیا.
*له‌ساڵی 1986 تاكو 1992 له‌كه‌رتی تایبه‌ت-بواری خانووبه‌ره كاری كردووه.
*له‌ساڵی 1992 تاكو 2003 نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان بووه له توركیا.
*له‌ساڵی 1999 بۆته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان.
*له‌ساڵی 2003و 2004 له ئه‌نجومه‌نی حوكم له به‌غدا كاری كردووه.
*له‌ساڵی 2004 بۆته لێَپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان.
كامه‌ران ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا
لەسەر لیستی"یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان" ە
پێشنیازكراو بۆ وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن.
*ساڵ و شوێنی له‌دایك بوون: 1957 سلێمانی.
*پله‌ی خوێندن: ده‌رچووی كۆلیژی ئه‌ندازیاری شارستانی له‌زانكۆی سلێمانی- 1981
* له ساڵی 1992 نووسینگه‌ی ئه‌ندازیاری بۆ دیزاین وسه‌رپه‌رشتی كردنی پڕۆژه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت كردۆته‌وه.
*له‌ساڵی 1998 له‌رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان بۆته لێپرسراوی پڕۆژه ئه‌ندازیاریه‌كان
*له‌ساڵی 2005دا به‌پله‌ی ڕاوێژكار له‌سه‌ر میلاكی ده‌زگای گشتی فڕۆكه‌وانی دامه‌زراوه‌و سه‌په‌رشتی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی دروستكردنی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی كردووه.
* له‌ساڵی 2006 دا بۆته لێپرسراوی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی به‌پله‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت.
*ئه‌ندامی بۆردی زانكۆی ئه‌مریكییه له سلێمانی
* خێزانداره
سه‌میر عه‌بدولڵا مسته‌فا
لەسەر لیستی"پارتی دیموکراتی کوردستان" ە
پێشنیازكراو بۆ وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار
*ساڵ و شوێنی له دایك بوون : 1949 هه‌ولێر
*پله‌ى خوێندن: ماسته‌ر له ئه‌ندازیارى ته‌لارسازى- 1976 زانكۆى تاران
* له ساڵانى 1976 تا 1979 سه‌رپه‌رشتی چه‌ندین پرۆژه‌ی ئه‌ندازیاریی كردووه.
*به‌شداری له‌چه‌ندین خولى جیاجیا كردووه له بوارى ئه‌ندازه‌یى و كارگێرى.
* له ماوه‌ى ساڵانى 1986 تا 2004 بۆته سه‌رۆكى به‌شى (Traffic) له ناوچه‌ى سێ له شارى ستۆكهۆلم.
*له‌ساڵی 2005 سه‌رۆكى ده‌سته‌ى باڵاى به‌دواداچوونه‌وه‌ى پرۆژه‌كان بووه له دیوانى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه پاشان بوو به فه‌رمانگه‌ى به‌دواداچوونى پرۆژه‌كان.
د. دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لادین
لەسەر لیستی"یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان" ە
پێشنیازكراو بۆ وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی
*سالأ و شوێنى له دایكبوون: 1960 كۆیه.
*پله‌ی خوێندن: كولێژى پزیشكى زانكۆى موسته‌نسریه-به‌غدا،
*هه‌ڵگری ماسته‌ر و دكتۆرا و پله‌ى MRCP له به‌ریتانیا له بوارى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى میكرۆبى.
*له ساڵى 1994 وه‌ك مامۆستاى زانكۆ له كۆلێژى پزیشكى تۆتنگهام دامه‌زراوه.
*ساڵى 2002 پله‌ى ئه‌كادیمى پرۆفیسۆرى پێدراوه و له هه‌مانكاتدا پزیشكى پسپۆڕى نه‌خۆشى میكرۆبی بووه.
* سه‌رۆكى به‌شى توێژینه‌وه‌ى زانستییه له كۆلێژى شاهانه‌ى به‌ریتانیا و ئه‌ندامى بۆردی توێژینه‌وه‌ى پزیشكییه له ئاستى ده‌وڵه‌تى به‌ریتانیا.
*چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌یه تایبه‌تى له بوارى دۆزینه‌وه‌ى ڤاكسینى نه‌خۆشییه میكرۆبییه‌كان.
* دامه‌زرێنه‌رى كۆرسى ماجستێر و سه‌رپه‌رشتیارى چه‌ندین خوێندكارى دكتۆرایه.
* كه‌سێكى چالاكی كۆمه‌ڵگا و ره‌وه‌ندی كورد و لۆبى كردن بووه بۆ به‌رگرى له مافی مرۆڤی كورد
*وه‌كو چاودێرێك و نووسه‌رێك له بوارى ستراتیژى و مه‌سه‌له‌ى چاره‌نوسسازدا وتار‌و نووسینی هه‌یه.
*خێزانداره
د.عه‌لی عوسمان حاجی به‌درى سندی
لە سەر لیستی"پارتی دیموکراتی کوردستان "ە
پێشنیازكراو بۆ وه‌زیری پلاندانان
* ساڵ و شوێنی له‌دایكبوون: 1965 زاخۆ
* پله‌ی خوێنده‌واری: ده‌رچووی كۆلیژی پزیشكی له زانكۆی موسڵ- 1990
*له‌ساڵی 1998 ماسته‌ری له‌نه‌شته‌رگه‌ری گشتی له‌زانكۆی سه‌لاحه‌دین وه‌رگرتووه.
*له‌ساڵی 2002 ماسته‌ری له‌كارگێری گشتی له‌زانكۆی هارڤارد له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وه‌رگرتووه
*له‌ساڵی 2003 دبلۆمی له‌كارگێری و سه‌ركردایه‌تیكردن له‌زانكۆی , (Yale)دا وه‌رگرتووه
* له‌ساڵی 1996 تاكو 2001 بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بووه له‌ئیداره‌ی هه‌ولێر.
* له‌ساڵی 2002 وه راوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمه.
*خێزانداره
ئاسۆس نه‌جیب عه‌بدوڵڵا
لەسەرلیستی"یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان" ە
پێشنیازكراو بۆ وه‌زیری كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى
* ساڵ و شوێنی له‌دایكبوون: 1974 دووزخورماتوو
* پله‌ی خوێندن: له‌سالی 1995 له یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین بووه له كۆلیژی یاسا.
* له ساڵى 1995 ه‌وه له رێكخستنه‌كانى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كاریكردووه.
* هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ره له یاسای گشتی.
*دوایین كاری: ئه‌ندامی داواكاری گشتی بووه له‌دادگای سلێمانی به پله‌ى دادوه‌ر.
*به‌شداریی كۆنگره‌ی ژنانی سه‌ركرده‌ی كردووه.
*خێزانداره
كاوه مه‌حمود شاكرناسراوبە (هادی محمود)
لەسەر لیستی"حزبی شیوعی کوردستان"ە
پێشنیازكراو بۆ وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان
• سالأ و شوێنى له‌دایكبوون: 1958 كه‌ركوك.
•ده‌رچووى كۆلێژى یاسا و سیاسه‌ت له زانكۆى به‌غدا 1979.
• بڕوانامه‌ى ماسته‌ر له بوارى ئیسلامۆجى زانسته ئیسلامییه‌كان به‌پله‌ى ئیمتیاز له هۆڵه‌ندا.
•له‌سه‌ره‌تاى هه‌شتاكانه‌وه په‌یوه‌ندیی كردووه به حزبى شیوعى كوردستان و بۆته پێشمه‌رگه.
•له دواى راپه‌رین له بوارى راگه‌یاندن كارى كردووه و سه‌رنووسه‌رى رۆژنامه‌ى رێگاى كوردستان بووه.
•راوێژكار بووه له په‌رله‌مانى كوردستان له بوارى بارى كه‌سێتى و نووسینه‌كانى به‌ناوى هادى مه‌حمود بڵاوكردۆته‌وه.
د. مه‌جید حه‌مه‌د ئه‌مین جه‌میل
لەسەر لیستی"یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان" ە
پێشنیازكراو بۆ وه‌زیرى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان
•سالأ و شوێنى له‌دایكبوون: هه‌ولێر 1961
•به‌كالۆریۆس له پزیشكى و نه‌شته‌رگه‌رى گشتى و ماسته‌ر له كۆمه‌ڵگا و ئامارى پزیشكى.
•له نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى فێركارى هه‌ولێر و فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى هه‌ولێرى خزمه‌تى كردووه و پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى ته‌ندروستى له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ته‌ندروستى هه‌ولێر و وه‌كیلى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بووه له ئیداره‌ى سلێمانى 199 بۆ 2002.
• له ساڵى 1980 بۆته ئه‌ندامى كۆمه‌ڵه‌ى ره‌نجده‌ران و زیندانى كراوه له دائیره‌ى ئه‌منى هه‌ولێر و گرتوخانه‌ى ئه‌بوغرێب.
دوایین كارى كارگێڕى مه‌ڵبه‌ندى رێكخستنى هه‌ولێرى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بووه.
جه‌میل سلێمان حه‌یده‌ر
لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستانە" برایانی یەزیدی"
پێشنیازكراو بۆ وه‌زیرى كشتوكالأ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو
- سال و شوێنى له‌دایكبوون: 1963 دهۆك
- 1984 به‌كالۆریۆس له ئه‌ندازیارى میكانیك له زانكۆى موسلأ
- 1988 ئه‌ندازیار له به‌ستى بێخمه و 1990 ئه‌ندازیار له به‌ستى دهۆك و ساڵى 1999 تاكو 2003 له رێكخراوی فاو.
- 2003 تاكو 2007 ئه‌ندازیار له سه‌رچاوه‌كانى ئاو له دهۆك.
- دوایین كارى به‌رێوه‌به‌رى ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێ بوونى دهۆك.
سنان عه‌بدولخالق ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی
"نوێنەری برایانی تورکمان"
پێشنیازكراو بۆ وه‌زیری پیشه‌سازی و بازرگانی
*ساڵ و شوێنی له‌دایكبوون: 1944 هه‌ولێر
*پله‌ی خوێنده‌واری: له‌ساڵی 1972 به‌كالۆریۆس و ماسته‌ری له ئه‌ندازه‌ی بیناسازیی وه‌رگرتووه له زانكۆى شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت له ئه‌نكه‌ره-توركیا.
*له‌شاری به‌غدا نووسینگه‌ی راوێژكاریی ئه‌ندازیاریی عیراقی دامه‌زراندووه.
* پاشان له‌شاری هه‌ولێر وه‌ك ئه‌ندازیاری بیناسازی و به‌ڵێنده‌ر كاری كردووه.
*له‌ساڵی 1993 بۆ ماوه‌یه‌ك بۆته سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی.
*دوایین كاری: جێگرى سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی خێرخوازیی ئیحسان دۆغره‌مه‌چی بووه.
*خێزانداره‌و 5 منداڵی هه‌یه.
ئه‌نوه‌ر جه‌به‌لى سابۆ
"نوێنەری برایانی مەسیحی"
پێشنیازكراو بۆ وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندن
- سالأ و شوێنى له‌دایكبوون: 1952 هه‌ولێر- دیانا
- به‌كالۆریۆس له فیزیا زانكۆى سلێمانى
- ماسته‌ر له فیزیا زانكۆى ستۆكهۆڵم له سوید 1991
- به‌شدارى له شۆڕشى ئه‌یلول كردووه و ساڵانى 1981 و 1982 پێشمه‌رگه‌بووه.
- ساڵانى 1985 تاكو 1992 له بزووتنه‌وه‌ى دیمو‌كراتى ئاشوورى كاری كردووه.
كامل عه‌لی عه‌زیز
"بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان"
پێشنیازكراو بۆ وه‌زیری ئه‌وقاف و كاوباری ئایینی
*ساڵى له‌دایكبوون: 1955
*پله‌ی خوێندن: ده‌رچووی شه‌شه‌ی ئاماده‌یی - 1976
* ماوه‌یه‌ك وه‌كو وردبین له‌شاره‌وانی سلێمانی فه‌رمانبه‌ر بووه
* یه‌كێكه له‌دامه‌زرێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌كورستان- عیراق
* ئێستا سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامییه
تێبینی وەزارەتی کارەبا،تەرخان کراوە بۆ حزبی سۆشیالیستی کوردستان