|
|

26 تشرینی یه‌کوم, 2009 [ 14:10 ]
له كێبڕكێی جوانترین سه‌ركرده‌ی سیاسی جیهانی كه تێیدا 171 سه‌رۆك و پاشای ولاَتانی جیهان به‌شداریان تێداكرد، "یۆلیا تیموشینكو" سه‌ره‌ك وه‌زیرانی ئۆكرانیا پله‌ی جوانترین سه‌ركرده‌ی جیهانی به‌ده‌ستهێنا. رۆژنامه‌ی "كوریره دیلا سیرا" ی ئیتالیا ئه‌و راپۆرته‌ی ئاشكراكرد، كه به‌پێی لیستێك له‌لایه‌ن ده‌زگای "هوتێست هید ئۆف سته‌یت" ئه‌نجامدراوه، له كێبڕكێكه‌دا سه‌باره‌ت به جوانترین سه‌رۆك كۆمار و پاشا و سه‌رۆك وه‌زیرانی جیهان ئاماده‌ی كردووه، له‌و كێبڕكێیه‌دا " یۆلیا تیم‌و شینكۆ " سه‌رۆك وه‌زیری ئۆكرانیا خه‌لاَتی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه، پاشان " جینس ستۆلتین بیرگ " سه‌رۆكی حكومه‌تی نه‌رویژ پله‌ی دووه‌می وه‌رگرت. هه‌روه‌ها ژیامی خیسار وانگچۆك، شای بۆتانا له ریزبه‌ندی سێیه‌م ده‌رچوو، پاشان جۆزیف كابیلا سه‌رۆك كۆماری كۆنگۆی دیموكراتی پله‌ی چواره‌می به‌ده‌ستهێنا، هه‌روه‌ها كریستینا فرناندز سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رجه‌نتین به پله‌ی پێنجه‌م سه‌ركرده‌ی جوانی جیهان ده‌رچوو. هه‌روه‌ها به‌پێی ریزبه‌ندی لیستی ده‌زگای ناوبراو ئه‌لیكسه‌نده‌ر لوكاشینكۆ سه‌رۆكی بیلاروسیا له‌پله‌ی 12 هه‌م دیاریكرا، باراك ئۆباما سه‌رۆكی ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له خانه‌ی 15دا جێی خۆی كرده‌وه، فلادیمیر پۆتن سه‌رۆكی حكومه‌تی روسیا له خانه‌ی 18و نیكۆلا ساركوزی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له ریزبه‌ندی 28 و ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆك كۆماری ئێران له پله‌ی 48 به‌ده‌ركه‌وت، ستیڤن هارپه‌ر سه‌رۆكی حكومه‌تی كه‌نه‌دا له خانه‌ی 61 ده‌ركه‌وت و سیلڤیا برلیسكۆنی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیا كه خۆی به " دۆن جوان " ناوبانگ ده‌بات پله‌ی 65 هه‌مینی به‌ده‌ستهێنا. هۆگۆ چافیز سه‌رۆكی فه‌نزه‌ویلا له ریزبه‌ندی 97 و ئه‌نجیلا مێركل راوێژكاری ئه‌ڵمانیا پله‌ی جوانی 109 یه‌می به‌ده‌ستهێنا. له‌به‌شێكی دیكه‌ی ده‌زگای " هوتیست هید ئۆف ستیت " كیم جۆنگ ئیل سه‌رۆك كۆماری كۆریای باكووری له ریزبه‌ندی ناشرینترین سه‌ركرده‌ی جیهان دانا كه پله‌ی 172هه‌می به‌ده‌ستهێنا، نوری مالیكی پله‌ی 130تێپه‌ڕاندووه. رێكخراوی هوتیست هید ئۆف سته‌یت له ماڵپه‌ڕی ئینته‌رنێت ئه‌م بابه‌ته‌ی بلاَو كردۆته‌وه خوێنه‌ران بۆ دڵنیابوون ده‌توانن سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌كه بكه‌ن .
|
|
|