|

26 تشرینی یه‌کوم, 2009 [ 13:06 ]
ئاژانسه‌كان كچێكی ته‌مه‌ن شه‌ش سالـَه‌ی صینی كه به " كچه – پشیله‌كه " ناسراوه , پزیشكه‌كانی سه‌رسام و حه‌یرانكردووه , ئه‌وه‌ش به‌وه‌ی كه لاشه‌ی منداڵه‌كه وورده وورده به توێژێكی چڕ و پڕی توكنی ڕه‌ش داده‌پۆشرێت و خه‌ریكه ته‌واوی لاشه‌ی دابپۆشێت . ڕۆژنامه‌ی " تـایــمـز " ی نه‌مساوی له‌و باره‌یه‌وه بڵاویكرده‌وه كه به‌ر له چه‌ند مانگێكی كه‌م له‌ئێستا لاشه‌ی ئه‌و منداڵه ( لـی شـیاویـوان – شه‌ش ساڵ ) زۆر ئاسایی بووه‌و هیچ په‌ڵه‌یه‌كی توكنی پێوه نه‌بووه , جگه له‌په‌ڵه‌یه‌كی بچوك به‌پێستیه‌وه نه‌بێت, كه وورده وورده ڕه‌نگه‌كه‌ی گۆڕاوه‌و ئاوه‌هاش زیادیكردووه . ئه‌مه‌و باوكی لـی بۆ ڕۆژنامه‌كه دوا و ووتی : پزیشكه‌كان پێیان ڕاگه‌یاندین كه ئه‌و دیارده‌یه په‌یوه‌ندیی به‌ساته‌كانی له‌دایك بوونیه‌وه نیه , به‌ڵام ئێستا ئه‌و په‌ڵه توكه ڕه‌شه زیاتر له نیوه‌ی لاشه‌ی لیی داپۆشیوه و هیچ كامێك له‌منداڵه‌كانی گه‌ڕه‌كه‌كه‌مان حه‌زناكه‌ن و نایانه‌وێت یاری له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌مدا بكه‌ن و به‌كچه پشیله‌كه بانگی ده‌كه‌ن و له‌ڕووی ده‌روونیه‌وه زۆر ئازار ده‌چێژین . به‌پێی ڕۆژنامه‌كه ئه‌و په‌ڵه توكه ڕه‌شه خه‌ریكه ته‌واوی لاشه‌ی ئه‌و كچۆڵه‌یه دابپۆشێت و به‌رده‌وام له‌زیادبووندایه و خه‌ریكه ده‌م وچاویشی بگرێته‌وه . هه‌روه‌ها " جیانغ " ی دایكی لــی ووتی : كاتێك ئه‌و كچه به‌سته‌زمانه ده‌بینم دڵم ئازار ده‌چێژێت و ناڕه‌حه‌ت ده‌بم . له‌لای خۆشیه‌وه ( لــو تزونغكون ) ی پزیشكی نه‌شته‌ركار له‌نه‌خۆشخانه‌ی پزیشكیی پێست له‌پارێزگای " تشاوكینغ " بۆ ڕۆژنامه‌ی تایمز دوا و ووتی : پێده‌چێت ئه‌و منداڵه به‌ده‌ست په‌تایه‌كی بۆماوه‌یی ده‌گمه‌نه‌وه بناڵێنێت , به‌وه‌ی كه ئه‌و په‌ڵانه له‌ده‌ست پزیشكه‌كان ده‌رچوون و هه‌مووانی سه‌رسام كردووه و ووتیشی : ئه‌گه‌ر په‌ڵه‌كان بچووك بونایه , ئه‌وا لێزه‌رمان بۆ چاره‌سه‌ر به‌كار ده‌هێنا , به‌ڵام زۆر نزیكه ئه‌گه‌ر ئێستا بۆی به‌كار بێت تووشی نه‌زیفی بكات . ماوه‌ته‌وه بڵێین كه ئێستا خێزانه‌كه‌ی لــی له‌هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌وپولدان بۆ یارمه‌تی دانی منداڵه‌كه‌یان و چاره‌سه‌ركردنی له‌و نه‌خۆشیه ده‌گمه‌ن و سه‌یره .
|