|
|
_265819650.jpg)
25 تشرینی یه‌کوم, 2009 [ 14:13 ]
به‌ئاماده‌بوونی فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی وه‌زیری رۆشنبیریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌كی زۆر له رۆشنبیرانی شاری هه‌ولێر، كۆمه‌ڵه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانی فه‌له‌كناسی كوردستان به‌بۆنه‌ی شه‌وانی (گالیلۆ) كه ناوی زانایه‌كی ئیتاڵی بواری فه‌له‌كییه بۆ به‌رز راگرتنی ئه‌و یاده كۆمه‌ڵه‌ی ناوبراو پێشانگایه‌كی فۆتۆیی بواری فه‌له‌كیی له پاركی شانه‌ده‌ر له شاری هه‌ولێر كرده‌وه. هه‌رێم عومه‌ر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی كۆمه‌ڵه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانی فه‌له‌كناسی كوردستان و سه‌رپه‌رشتیاری پێشانگاكه له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا وتی: بۆ روانگه‌كردنی راسته‌وخۆی هه‌ریه‌ك له مانگ و هه‌ساره‌كانی موشته‌ری و نمایشكردنی چه‌ند گرته‌یه‌كی فه‌له‌كی، به‌بۆنه‌ی شه‌وانی (گالیلۆ) هه‌ستاین به ئه‌نجامدانی ئه‌و چالاكیه كه بریتیه له پێشانگایه‌كی فۆتۆیی و دانانی ته‌لیسكۆبێك بۆ ئه‌وه‌ی شه‌وانه دیمه‌نی راسته‌وخۆی مانگ و هه‌ساره‌ی موشته‌ری به هاووڵاتیانی شاری هه‌ولێر پیشانبدرێت. وتیشی له پێشانگاكه‌دا 115 تابلۆی فۆتۆیی فه‌له‌كی نمایشكراوه كه تابلۆكان بریتین له ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان و ژماره‌یه‌كی زۆری تابلۆی گه‌ردوونی. هه‌رێم محه‌مه‌د ئاشكراشیكرد: به‌شێكی تری چالاكیه‌كه‌مان بریتی بوو له دانانی تلیسكۆبێك له كاتژمێر 6 ی ئێواره تاوه‌كو 10 ی شه‌و كه تیایدا به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ رووانگه‌ی هه‌ساره‌كانی مانگ و موشته‌ری له لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه ده‌كرا بۆ ئه‌وه‌ی دیمه‌نی هه‌ساره‌كان ته‌نها كه‌سه فه‌له‌كناس و زاناكان نه‌یبینن به‌ڵكو كه‌سانی ئاساییش به‌و دیمه‌نانه ئاشناببن. جێی ئاماژه‌یه كۆمه‌ڵه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانی فه‌له‌كناسی كوردستان له ساڵی 2005 دا له‌سه‌ر ده‌ستی كۆمه‌ڵێك ئاره‌زوومه‌ندی بواری فه‌له‌كی دامه‌زراوه و له‌و ماوه‌یه‌دا 2 كۆنگره‌ی خۆی به‌ستووه و هاوكات خاوه‌نی 20 ئه‌ندامی فه‌خرییه له وڵاتانی جیهاندا كه كه‌سانی زانا‌و پسپۆڕن له بواری فه‌له‌كیدا .
|
|
|