ڕیاڵ مەدرید سیبایۆسی كڕی

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی نزیك لە یانەی ڕیاڵ مەدرید، كەمێك لەمەوبەر ئاشكرای كرد یاریزانەكەی ڕیاڵ بیتس بەشێوەی فەرمی پێوەندیی بە یانەی ڕیاڵ مەدرید كرد و پشكنیكی پزیشكی تێپەڕاند.

ئەمڕۆ شەموو هەشتی تەمووز،  پێگەی ئاسی ئیسپانی بڵاوی كردەوە كە سیبایۆس یاریزانەكەی یانەی ریاڵ بیتس، بە شێوەیەكی فەرمی پێوەندیی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە كرد و ئەمڕۆش پشكنینی پزیشكی بۆ ئەنجام درا.

ئەم ڕۆژنامەیەی نزیك لە یانەی ڕیاڵ مەدرید دەڵێت، یانەی شاهانە بڕی 15 ملیۆنی وەك شكاندنی بۆندی ئەو یاریزانە داوە بە ریاڵ بیتس و سێ‌ ملیۆنیشی وەك پاداشت داوە بە یاریزانەكە خۆی و بۆندێكی شەش ساڵی لەگەڵ ئەو یاریزانە واژوو كردووە.

ئاس دەڵێت، بڕیارە سیبایۆسی 20 ساڵ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید لەم مانگە بۆ ئەمەریكا گەشت بكات بە مەبەستی چەند یارییەكی دۆستانە.

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن