مارادۆنا وه‌ڵامی مێسی ده‌داته‌وه‌

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا، ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتین، به‌شێوه‌یه‌كی دیبلۆماسی وه‌ڵامی هه‌ڵوێستی لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی ده‌داته‌وه‌، كه‌ داوه‌تی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی نه‌كردبوو.

مارادۆنا له‌ لێدوانێكدا كه‌ رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، گوتی "پیرۆزبایی له‌ مێسی ده‌كه‌م به‌ بۆنه‌ی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی، هیوادارم زۆر منداڵی ته‌ندروست باشی هه‌بێت".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه‌ بۆچی مێسی ئه‌وی داوه‌تی ئاهه‌نگه‌كه‌ی نه‌كردووه‌؟ مارادۆنا گوتی "ئه‌و ده‌زانێت كه‌ زۆرم خۆش ده‌وێت، له‌وانه‌یه‌ داوه‌تنامه‌ی بۆ من ناردبێت، به‌ڵام له‌ شوێنێك ون ببێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ رای من سه‌باره‌ت به‌و ناگۆڕێت ئه‌و یاریزانێكی باش و كه‌سێكی نایابه‌".

رۆژی 30/6/2017 مێسی و ئه‌نتۆنێلا ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌ی هاوسه‌رگیریان له‌ شاری رۆساریۆی شوێنی له‌دایكبوونی مێسی سازكردو چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگ داوه‌تكرابوون، به‌ڵام هه‌موو جیهان تووشی شۆك بوو كاتێك ناوی مارادۆنا له‌نێو داوه‌تكراوه‌كاندا نه‌بینرا.

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن