یاریزانێکی كورد لە پاڵەوانیەتی گۆڕەپان و مەیدانی جیھانی پلەی دووەمی بەدەست هێنا

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

ساڵح کۆرکماز یاریزانی گۆڕەپان و مەیدانی كورد لە شاری ئامەدی باكووری كوردستان، پلەی دووەمی لە پاڵەوانیەتی گۆڕەپان و مەیدانی جیھانی لە وڵاتی پۆڵۆنیا بەدەست ھێنا.


کۆرکماز کە خوێندکاری قۆناخی دووەمی کۆلێژی وەرزشیە لە زانکۆی دیجلە، پلەی دووەمی لە پاڵەوانیەتی گۆڕەپان و مەیدانی جیھانی لە وڵاتی پۆلۆنیا بەدەست ھێنا و خەڵاتی مەدالیای زیوی بردەوە.


کۆرکماز لە كاتی گەڕانەوەیدا، بە خۆشحاڵیەوە لەلایەن خەڵكی شاری ئامەدەوە پێشوازی لێ کرا.

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن