کاسیاس: مێسی یارمەتی داوم

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

ئیکەر کاسیاسی ئیسپانی و گۆڵپارێزی یانەی پۆرتۆی پرتوگالی لەلێدوانێکیدا باس لەوە دەکات مێسی یارمەتیدەری ئەو بووە بۆ ئەوەی گەشە بەتواناکانی بدات.

لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی کاسیاس دەڵێت "هەمیشە چانسێکی خراپم هەبووە کاتێک رووبەڕووی مێسی ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە بوومەتەوە، بەڵام چانسی ئەوەم هەبووە سوود لەو ساتە ناخۆشانە وەربگرم و برەو بەئاستی خۆم بدەم، من ئەوکاتانە وەک یارمەتیدانێک دەبینم".

لە بەشێکی تری قسەکانیدا ئەو گۆڵپارێزەی پێشووی یانەی شاهانە وتیشی: مێسی باشترین یاریزانی جیهانەو ئێستا سەرتۆپی گرتووە، هیچ یاریزانێک نابینم وەک ئەو کوڕە ئەرژەنتینییە گۆڵ تۆماربکات و تۆپ بۆ هاوڕێکانی بنێرێت و تەکنیکی بەرزی تۆپ دەرکردنی هەبێت، بەشێوەی مێسی، هەربۆیە ئەمڕۆ ئەو باشترینە.

ئیکەر کاسیاس ساڵانێک گۆڵپارێزی یانەی ریاڵ مەدرید بووەو لیۆنێل مێسی یەکێکە لەو یاریزانانەی زۆرترین جار تۆڕی گۆڵەکەی  کاسیاسی هەژاندووە.

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن