ئینریکی بۆ جێگرتنەوەی کۆنتی پاڵێوراوە

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

تادێت ناکۆکیەکانی نێوان ئەنتۆنیۆ کۆنتی ئیتاڵی و ئیدارەی یانەی چێڵسی روو لەخراپی دەکات ، سەرچاوەکانی هەواڵیش ئینریکی بۆ جێگرتنەوەی ئەو راهێنەر دەپاڵێون.

رۆژنامەی ئێندیپێندێنتی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە ئیدارەی چێڵسی لە کارەکانی کۆنتی بێزارن، لەوانەش ئاگادارکردنەوەی دیگۆ کۆستا بەوەی پێویستی بەتواناکانی نییە و هاوکات چەند رۆژێکیشە داوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیان لێکردووە بەڵام تا ئێستا راهێنەری ناوبراو وەڵامی نەداوەتەوە.

بەپێی هەواڵی رۆژنامە بەریتانیەکە ئیدارەی بلوز بۆچونیان وایە کە کۆنتی ئارەزوو بکات بگەڕێتەوە ئیتاڵیا و دەستبەرداری پۆستەکەی بێت ، هەربۆیە باسیان لە جێگرتنەوەی ئەو راهێنەرە بە لویس ئینریکی راهێنەری پێشووی بەرشلۆنە کردووە .

رۆژنامەی تەلەگرافیش بڵاویکردووەتەوە لەگەڵ رۆشتنی کۆنتی راستەوخۆ ئینریکی دەبێتە راهێنەر چێڵسی ، بەتایبەتی لەئێستادا کە راهێنەرە ئیسپانیەکە پۆستی راهێنەرایەتی هیچ یانەیەکی لەئەستۆدا نیەو چێڵسی لەئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵیدا ئاستەنگی بۆ دروست نابێت .

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن