"دەستەوارەی میلان بۆ مۆراتا ریال مەدریدی رازینەکرد"

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

خوانما لۆپێز، بەڕێوەبەری کارەکانی ئەلڤارۆ مۆراتا، هێرشبەری یانەی ریال مەدرید رایگەیاندووە، یانە ئیسپانییەکە بە دەستەوارەی یانەی میلان رازی نەبوو بۆ گواستنەوەی مۆراتا.

لۆپێز لەلێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا کە ماڵپەری کاڵچیۆ مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە، لە چەند رۆژی رابردوودا پەیوەندی نێوان من و میلان دووبارەبووەتەوە و بە یانەی میلانم راگەیاندووە، ریال مەدرید بە دەستەوارەی ئەوان رازی نییە.
 
دوێنێ میلان بەفەرمی ئاندرێ سیلڤا، یاریزانی یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی بەرامبەر 38 ملیۆن یۆرۆ گواستەوە ریزەکانی، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ کشانەوەی لە گواستنەوەی مۆراتا بۆ ریزەکانی.

لەبارەی چوونی مۆراتا بۆ مانچێستەر یونایتد بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە گوتی، مانچێستەر یونایتد یانەیەکی زۆر گەورەیە و بژاردەیەکی زۆر باشە کە گرنگی بەو یاریزانە دەدات.

خوانما زیاتر گوتی، دەستەوارەی مانچێستەر یونایتد زۆر باشە، بەڵام بڕیاری کۆتایی لە دەستی دەستەی کارگێری یانەی ریال مەدریددایە.

ئەلڤارۆ مۆراتا لە بەجێهێشتنی یانەی ریال مەدرید نزیکبووەتەوە، یانەکانی مانچێستەر یونایتد و چێڵسیش رکابەری لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەکەن.

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن