مۆرینۆ بۆ مۆراتا: ئەگەر لەگەڵ من بیت یاریزانێكی گرینگ دەبیت

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

ئەلڤارۆ مۆراتای هێرشەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی تا ڕادەیەكی زۆر لە ئیمزاكردنی گرێبەست لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی نزیك بووەتەوە، دوای ئەوەی لەسەر كارە كەسییەكان رێككەوتوون تەنیا رێككەوتنی نێوان یانەكان ماوە.

رۆژنامەی (ماركا)ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە: مۆرینۆ چەند رۆژێك پێش ئێستا قسەی لەگەڵ مۆراتا كردووە، راهێنەرەكەی یانەی مانچستەر یونایتد بەڵێنی پێداوە لە تیپەكەی ئەودا بۆ وەرزی داهاتوو لە پێكهاتەی سەرەكی یاریی دەكات و دەبێتە یاریزانێكی گرینگ.

مۆرینۆ ئەوەی بە بیر مۆراتا هێناوەتەوە كە چۆن بە بڕیاری ئەو هێنراوەتە لە تیپی لاوان هێنراوەتە تیپی یەكەمی یانەی شاهانە و هەروەها لە كاتی خۆشیدا بەرپرسانی یانەی ریال مەدریدی ناچار كردووە وەك یاریزانێكی پیشەگەر گرێبەستی لەگەڵدا بكەن.

مۆرینۆ بەڵینی بە مۆراتاشداوە لە وەرزی داهاتوودا ئەركی هێڵی هێرشبەری سەرەكی لە یانەی مانچستەر یونایتدی پێ ببەخشێ و لەگەڵ ئەویش لە نزیكترین كاتدا دەبێتە یەكێك لە باشترین یاریزانەكانی جیهان.

رۆژنامەكە بڵاویشی كردەوە كە مۆراتا دوای پەیوەندییەكەی مۆرینۆ، لەگەڵ هەریەك لە هاونیشتمانەكانی لە یانەی مانچستەر یونایتد ئەندێر هێرێرا و دێڤید دی خیا قسەی كردووە پرسیاری خولی نایابی ئینگلیزی و شێوازی ژیانی ئینگلتەڕایانی لێ پرسیون.

جێی باسە بە گوێرەی نوێترین زانیارییە رۆژنامەوانییەكان یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی تاڕادەیەكی زۆر نزیك بووەتەوە لە ئیمزاركردنی گرێبەست لەگەڵ مۆراتا بە بەهای 90 ملیۆن یۆرۆ.

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن