رۆناڵدۆش وەك ناڤاس و كاسیمیڕۆ قژی تاشی

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

بەهەمانشێوەی هاوڕێكانی كیلۆ ناڤاسی گۆڵپارێزی كۆستاریكی و كاسیمیرۆی یاریزانی بەڕازیلی، كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی بڕیاریدا قژی خۆی بتاشێ دوای بەدەستهێنانی ناسناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

پێرێ شەموو یانەی ریال مەدرید بۆ دووەمجار لەسەریەك جامی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای بەدەستهێنا دوای ئەوەی بە لە یاریی كۆتادا بە ئەنجامی 1-4 گۆڵ لە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بردەوە.

دوو گۆڵی یانەی ریال مەدرید لەلایەن رۆناڵدۆ تۆمار كرا، بەمەش بە تۆماركردنی 12 گۆڵ بووە گۆڵكاری ئەمساڵی خولەكە.

ناڤاس قژی خۆی تاشی بوو دوای ئەوەی لەگەڵ یانەی شاهانە مانگی رابردوو ناسناوی خولی ئیسپانیای بەدەستهێنابوو، دواتریش شەمووی رابردوو مارسێلۆی بەرگریكاری بەڕازیلی قژی هاونیشتمانەكەی كاسیمێڕۆی تراشی پاش ئەوەی ناسناوی خولی یانە پاڵەونەكانی ئەوروپایان بەدەستهێنا.

دوێنێ یەكشەمیش رۆناڵدۆ نوێترین وێنەی خۆی لەسەر تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بڵاو كردەوە كە تێیدا دەردەكەوێت بەهەمانشێوەی هاوڕێكانی قژی خۆی تاشیوە.

رۆناڵدۆ لەگەڵ وێنەكە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئینستگرام) پرسیاری لە هەوادارانی یانەی ریال مەدرید كردبوو كە ئایا حەز بەوشێوەیەی قژی دەكەن.

جێی باسە رۆناڵدۆ یەكەمجارە لەگەڵ یانەی ریال مەدرید لە مێژووی نوێی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بۆ دووساڵ لەسەریەك جامی پاڵەوانیەتییەكە بەدەستبێنێ و هەروەها لە ماوەی 4 ساڵدا سێیەم ناسناوە بەرزی دەكاتەوە.

 

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن