ریال مەدرید رەتی دەكاتەوە خامیس بفرۆشێتە ئەم یانەیە

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لەچەند سەعاتی رابردوودا بەفەرمی دەستەوارەیەكی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی رەت كردبووەوە سەبارەت بە گرێبەستكردن لەگەڵ خامیس رۆدریگیزی ئەستێرەی كۆڵۆمبی.

رۆژنامەی (ئاس)ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە: یانەی ریال مەدرید دەستەوارەیەكی فەرمی لەلایەن یانەی ئینتەر میلانەوە پێ گەیشتبوو بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ رۆدریگیزی، بەهای دەستەوارەكەش 42 ملیۆن یۆرۆ بوو.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشدا كە بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید دوای گەیشتنی دەستەوارەكە راستەوخۆ وەڵامی نەخێریان داوەتە بەرپرسانی یانەی ئینتەر میلان.

ئەمە لە كاتێكدایە كە رۆدریگیز بەهۆی كەمی بەشدارییەكانی لە یارییەكانی ئەم وەرزەی یانەی ریال مەدرید بڕیاریدابوو لە هاوینی داهاتوودا ریزی یانەكە جێبێڵێ، یاریزانەكە خۆی ئارەزوو دەكات پەیوەندی بە یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزییەوە بكات كە راهێنەرەكەی پێشووی جۆزێ مۆرینۆ راهێنەرایەتی دەكات.

لای خۆشییانەوە بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید نایانەوێ بە پارەیەكی كەم ئەو ئەستێرە كۆڵۆمبییە بفرۆشن بۆ ئەوەی بە پارەكەی گرێبەستی نوێ ئیمزا بكەن لەسەرووی هەمووشیانەوە ئیدین هازاردی ئەستێرەی یانەی چێڵسی و كیلیان مباپێی هێرشبەری یانەی مۆناكۆی فڕەنسی.

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن