print

مۆسکۆ : هەربڕیاریک کە داوا لە سەرۆکى سوریا بکات دەسەڵات جێ بهێلى َ ئێمە پەکى دەخەین

image

جێگرى وەزیرى دەرەوەى روسیا (گینادى گاتیلۆف ) رایگەیاند کە مۆسکۆ  دژى هەرپرۆژە  بڕیارێکى ئەنجوومەنى ئاسایشى نێو دەوڵەتیە کە داوا لە ( بەشار ئەسەدى )  سەرۆکى سوریا بکات کە واز لە دەسەڵات بێنێَ ، بەپێى هەوالێکش  کە ئاژانسى هەواڵى (إنترفاکس ) لەسەر زارى  گاتیلۆف بڵاوى کردۆتەوە ، روسیا بەرهەلستى لەو بڕیارە دەکات کە ئەنجوومەنى ئاسایشى نێو دەوڵەتى دەیەوێ بەسەر سوریاى دا بسەپێبێ و پێویستە ئەو بڕیارى کە دەردەچێ هیچ مەرجێکى پیشوەختەى تێدا نەبى َ بەتایبەتى ئەوەى کە داوا لە سەرۆکى سوریا (بشار الاسد ) دەکات کە دەسەڵات جێ بهێلى ، جێى ئاماژەیە هەمان ئەو پرۆژە بڕیارە  عربى - ئەورپى هەموارکراوە  پێش ئێستاجارێکى تر لە لایەن  روسیا رەت کراوەتەوە  ، کە واچاوەڕوان دەکرێ پێشکەش بە ئەنجوومەنى ئاسایش بکرێ و چوارشەممەى داهاتووش دەنگى لەسەر بدرێ .     

هه‌ولی تر