عارف تەیفوور: هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی لێژنەی كاروباری باكوری بەعس ئەستەمە
جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رای گەیاند، كورد لە پرۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی لێژنەی كاروباری باكوری سەردەمی رێژیمی لێخراوی بەعس تووشی كێشە دەبێتەوە و هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارانە كارێكی ئەستەمە.
عارف تەیفوور ئەمڕۆ هەینی لە لێدوانێكی ی راگەیاند "هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی لێژنەی كاروباری باكور لە سەردەمی رێژیمی لێخراوی بەعس كارێكی ئەستەمە، چونكە لیستی عێراقییە دژی هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارانەن".
ئاماژەی بەوەش دا "بە هۆی ئەو بڕیارانەوە عەرەبی شیعە پشتیوانی لە كورد دەكەن، چونكە ئێستە ئەوانیش بەهۆی پرسی مەزەبییەوە داوا دەكەن شوێنێك لە پارێزگەی كەربەلا و رومادی داوا بكەنەوە".
روونی كردەوە "هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی لێژنەی كاروباری باكوری سەردەمی رێژیمی سەدام حوسێن بە پڕۆژ یاسایەك رەوانەی پەرلەمانی عێراق دەكرێ".
ئەوەشی ئاشكرا كرد "بەڵام سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ ئەم پرۆژەیەدا نییە، بۆیە ئەگەر ئەویش لەگەڵیدا نەبێ ناخرێتە ناو كارنامەی كاری پەرلەمان، ئەگەر نەخرێتە ناو كارنامەی كاری پەرلەمانیش، ئەستەمە بتوانین تێی بپەرێنین".
لە 25ی ئەم مانگەدا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق سەرجەم بڕیارەكانی لێژنەی كارباری باكوری سەردەمی رێژیمی لێخراوی بەعسی هەڵوەشاندنەوە كە تایبەت بوون بە گێرانەوەی ئەو زەوییە كشتوكاڵیانەی هاووڵاتیانی كورد و توركمان كە پێشتر بە زۆرەملێ لێیان هاتبووە سەندن و بە هاووڵاتییانی عەرەب درابوون كە لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق هێنرابوونە سنووری پارێزگەی كەركووك، كۆی گشتیی ئەو زەوییانەش 920 هەزار دۆنم زەوی بووە.
- پارتی له‌كۆبونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوی په‌رله‌مانی كوردستاندا كاندیدی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان دیاریده‌كات
- دادگای میسری: عادل ئیمام سووكایەتی بە ئیسلام كردووە
- بەبێ ئاگاداری پەرلەمان، حكومەتی عێراق 7 ملیار دۆلاری خەرجكردووە
- ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان كۆنفرانسێك له شاری هه‌ولێر سازده‌كات
- هه‌فته‌ی داهاتوو نێچیره‌ڤان بارزانی به‌ڕه‌سمی پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رده‌گرێت
- ئه‌فغانستان و تالیبان له سعوودیه به یه‌كتر ده‌گه‌ن
- سوپای سووریا دەوروبەری دیمەشقی كۆتنرۆڵ كردەوە
- یه‌كێتی ئه‌وروپا داوا له عێراق ده‌كات سزاى له‌سێداره‌دان بوه‌ستێنێت
- وه‌زاره‌تی ناخۆی عێراق به‌فه‌رمی داگرتنی پله‌ی پێنج هه‌زار پۆلیسی كه‌ركوكی راگه‌یاند
- ئه‌لعێراقیه: سبه‌ی له‌سه‌ر كشانه‌وه‌مان له حكومه‌ت و پێكهێنانی ئۆپۆزسیۆن ده‌نگ ده‌ده‌ین